وەزیری ناوخۆی فەرەنسا: وڵاتەکەمان لە جەنگدایە

0
221
فەڕەنسا

SNN

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاند: “وڵاتەکەمان لە بارودۆخی جەنگدایە”، کە مەبەستی لەو مەترسییەکانی روودانی هێرشی تیرۆرستییە لە وڵاتەکەدا.

جێراڵد دارمانان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا باسی لەوەکرد، 100 هەزار پۆلیس و سەرباز لە فەرەنسا خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر هێرشێک.

وتیشی: “فەرەنسا لەژێر هەڕەشەی تیرۆردایە، دەکرێت لە هەرشوێنێکی وڵاتەکە هێرش رووبدات”.

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا وتوویەتی: “نابێت تیرۆر ببەستینەوە بە کۆچبەران یان رەنگی پێستەوە، تیرۆر پەیوەندی بە ئایدۆلۆژیایەکی توندڕەو هەیە”.

زیادبوونی توندوتیژییەکان لە فەرەنسا هاوکاتە لەگەڵ ئەو کاردانەوانەی لەدوای لێدوانەکانی ئیمانوێل ماکرۆن سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی “توندڕەوی ئیسلامی” کردبوونی.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this