زیدان قسەی خۆی لەسەر یاریەکەی ئینتەرمیلان کرد

0
288
زیدان لە کۆنگرەکەی پێش یاری ئینتەرمیلان

SNN Sport

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، زیدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، تایبەت بە یاری سبەی بەرامبەر بە یانەی ئینتەرمیلان لە گەڕی سێیەمی قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکان بەشداری کردوو باسی لە یاریەکەو دۆخی یانەکەی کرد.

زیدان وتی:” بە رای ئێمە یاری ئینتەرمیلان سبەی وەکوو یاری کۆتاییە،یانەی ئینتەرمیلان تیمێکی زۆر جەستەییەو زۆر بە باشی یاری تۆپی پێ دەکەن، من هیچ پەیوەندییەکم لەگەڵ کۆنتی راهێنەری ئەوان نەبووە، بەڵێ کاتێک لە یۆڤانتۆس یاریمان دەکرد ئەو کاپتن و یاریزانێکی گرنگ بوو، هیچ سەرسامیش نیم بەوەی کە راهێنەرە، پەیوەندیمان باشە، ماوەیەکی زۆر پێش ئێستا چوومە یانەی یۆڤانتۆس و قسەم لەگەڵ کرد”.

وتیشی:”هەوڵ دەدەین سێ خاڵ زیاد بکەین،مۆدریچ بە نسبەت ئێمەوە گرنگە، هیچ شتێک نەگۆڕاوە، چەندین یاریمان لە پێشە، ئەو زۆر باشە لە کاتی یاریکردنداو هەمیشە وزەیەکی ئەرێنیمان دەداتێ،بۆ هازاردیش دەزانین ئەو کێیە، ئەو کوالێتەی کە هەیەتی، ئێمە سوودی لێ دەبینین”.

دواتر وتی:” لە دەرەوە قسە هەیە  کە زۆر شت پێشکەش ناکەین لە یارییەکاندا، دەبێت بگۆڕێین،بەڵام لە ناوەوە پێم دەڵێن دەبێت براوە بین،ئێمە گرنگی یاریەکە دەزانین،ئێمە جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە سبەی چی بکەین، سێ خاڵمان لە بەردەستدایەو هەوڵ دەدەین بە دەستی بهێنین،ئێمە هەمیشە هیوای هەموو شتێکمان هەیە،دەمانەوێت نیشانی بدەین کە باشین و هەمووکات شتی زیاترمان دەوێت”.

لەسەر داهاتووی خۆی وتی:” وای نابینم داهاتووی من لەسەر یاریەکەی سبەی بێت،من بە شێوەیەکی ئەرێنی بیر دەکەمەوە ، ئەوەی لە دەستمان بێت ئەنجامی دەدەین و بە باشی  ئامادەکاری بۆ یاریەکەی سبەی دەکەین،دەبێت بجەنگین، ئێمە هەوڵ دەدەین و تێدەکۆشین،دەبێت پشت بە هەموو یاریزانەکان ببەستین بۆ سەرکەوتن، وابزانم تۆپی پێ هاوسەنگتر بووە، هیچ یانەیەکی بچوک بوونی نیە، تۆپی پێ تا دێت سەختر و جوانتر دەبێت، پێموایە هەمووان دەتوانن لە هەر یانەیەکی ئێستای تۆپی پێ ببەنەوە”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this