
دراوى عێراقى و دۆلارى ئهمریكى | فۆتۆ: SNN
SNN – ههڵكهوت سهروهت
شارهزایهكى ئابوورى رایدهگهیهنێت: ساڵى داهاتوو لهڕووى ئابوورییهوه بۆ جیهان ساڵێكى دژوار دهبێت، دهشڵێت: “قهبارهى ئهو قهرزانهى كه له ماوهى 2020دا بهشێك له وڵاتان كردوویانه دهیان ساڵى ترى پێویسته بۆ دانهوهیان”.
بیلال ڕەئوف، پسپۆڕی ئابووری به SNNى راگهیاند: “كاریگەرییەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئابووری جیهان بەردەوامە، بەڕادەیەك بووهتە هۆكاری مایەپووچبوونی هەزاران پرۆژه، كۆمپانیا و سەرمایەدار، هەروەها بەسەدان هەزار كەسیشی بێكار كردووە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی بۆتەهۆكاری كورتهێنانی بودجەی زۆربەی وڵاتانی جیهان كە رەنگدانەوەی گەورەی لە ئایندەدا لێ دهكهوێتهوه”.
وتیشی: “مەترسییەكانی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسى كۆرۆنا لە ئێستادا ئابووری جیهانی خسووهتە مەترسییەوە، دووبارە نرخی نەوتی بۆ كەمترین ئاستی نیوەی دووەمی ساڵی 2020 دابەزاند، هاوكات بازاڕە داراییە جیهانییەكان سوورهەڵگەڕاون، لەمەشەوە پێنوێنە ئابووریەكان ئەوەمان پێدهڵێن ساڵی ئایندە ساڵێكی سەخت دهبێت بۆ تەواوی وڵاتان و سەرمایەداران و خاوەنكار و بازرگانەكان”.
ئهو ئابووریناسه هۆكارهكهى روونكردنهوه و ئهوهشى خستهڕوو: “ساڵی دارایی 2020 تەواوی وڵاتانی جیهان تووشی كورتهێنان لە بودجەی وڵاتەكانیان بوون، خەرجییەكانییان زیادیكردووە و لە بەرامبەردا داهاتییان كەمیكردووە، بێگومان بۆ ساڵی ئاییندە هەڵسەنگاندن بۆ داهاتی وڵاتان كەمتر دەبێت، بەوپێیەی تەواوی سەرچاوەكانی داهات لەكۆی وڵاتانی جیهان تووشی كەمبوونەوە و پوكانەوە بوون، لەبەرامبەردا خەرجییەكان روولەزیادبوونن بەهۆی هەوڵەكانی حكومەت و دامەزراوە ئابوورییەكان بۆ هاوكاری دۆخی ئابووری و سەقامگیری و بژێوی هاووڵاتییەكانیان”.
بیلال ڕەئوف ئاماژه بهوهشدهكات: “خستنەڕووی بودجەی زەبەلاح لە ساڵی 2020 لەلایەن بەشێك لەوڵاتان بۆ رووبەڕووبوونەوەی كاریگەرییەكانی كۆرۆنا جۆرێك لە هەڵاوسان و بێ بەهابوونی دراوی وڵاتانی لێكەوتهوه، بەرز و نزمی لە نرخی كاڵا و شمەكاكاندا دروستكرد، بەهای دراوی بەشێك لە وڵاتانیش لە مەترسی داڕوخاندان، بۆیە زیانی گەورە بە بازرگانان دەگەیەنێت، هاوكات رێوشوێنەكانی كە گیراونەتەبەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بوونهتەهۆی داخستن و مایەپووچبوونی سەدان هەزار پرۆژه و كۆمپانیا و شوێنی ئیشكردن كە سەرچاوەی رەخساندنی ملیۆنان هەلی كاربوون لە جیهاندا، لەمەشەوە دەرەكەوێت لەمەودوا بێكاری ئەبێتە مەترسی سەرەكی لەسەر ئابووری جیهان كە قەرەبووكردنەوەی چەندین ساڵی پێویستە”.
له كۆتاى قسهكانیدا ئهو ئابووریناسه جهخت لهسهر ئهوهشدهكاتهوه: “بێگومان مەترسییەكانی كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنا لەئێستاوە بەدیاردەكەوێت بەهۆی ئەو قەرزە زۆرەی چ ناوخۆبێت یان دەرەكی كە زۆربەی وڵاتان كردوویانە لەپێناو دابینكردنی خەرجییەكانیان، بەشێوەیەك لەهەندێك وڵات مەترسی لەسەر یەدەگی بانكی ناوەندی دروستبووە و قەبارەی قەرزەكانییان بەڕادەیەكە دەیان ساڵی تری پێویستە بۆ دانەوەی”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق نەوت و بەریتانیاش پارە دەداتە لوبنان
2020-08-05
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17