بۆ خولی نایابی فوتساڵی عێراق  یانه‌ی گازی باکوور گرێبەستی  له‌گه‌ڵ راهێنه‌رێک و چه‌ند یاریزانێك واژوو کرد

0
301
یانەی گازی باکوور

حسێن كه‌ركوكی-SNN Sport

یانه‌ی گازی باكووری شاری كه‌ركوك ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ خولی نایابی فوتساڵی عێراق دەستپێکردوو  گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێك  و راهێنەرێک ئەنجامداوە.

یوسف كه‌ركوكی راگه‌یاندنی یانه‌ی گازی باكوور بۆ ( SNN Sport) وتی:” پاش ئه‌وه‌ی له‌ وه‌رزی رابردوودا به‌ هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ ، یانه‌كه‌مان نه‌یتوانی به‌شداری لە خولی عێراق بكات ، یانەکەمان له‌م وه‌رزدا به‌ گڕوتینێكی زۆره‌وه‌ خۆی ئاماده‌كردووه‌ بۆ خولی نایابی فوتساڵی یانه‌كانی عێراق”

وتیشی:” لەم‌ چوارچێوه‌یه‌دا یانه‌كه‌مان گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری به‌ ئه‌زموون (عه‌لی عه‌باس) و ژماره‌یه‌ك یاریزانی به‌ ئه‌زموون واژووكرد، بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی تیپی فوتساڵی یانه‌كه‌مان بكه‌ن له‌ خولی نایابی عێراق “.

هه‌روه‌ها وتیشی:” ئه‌و یاریزانانه‌ی گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ واژوو کردوون یاریزانانی به‌ ئه‌زموونی خولی فوتساڵی عێراق و ده‌ره‌وه‌ی شاری كه‌ركوكن ، ئه‌ویش به‌ هۆی نه‌بوونی یاریزانی فوتساڵی تایبه‌تمه‌ند له‌ شاره‌كه‌دا”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this