سەرۆکوەزیرانی جۆرجیا تووشی کۆرۆنا بوو

0
512

SNN

نووسینگەی راگەیاندنی گیۆرگی گاخاریا سەرۆکوەزیرانی جۆرجیا رایگەیاند “پشکنینەکانی ناوبراو دەریانخستووە کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە”.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی جۆرجیا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە “کە تەندروستی سەرۆک باشە و لە ماڵەوە خۆی کەرەنتین کردووە”.

رۆژی شەممە گاخاریان بڵاویکردەوە کە یەکێک لە فەرمانبەرانی فەرمانگەکەی لە ئەنجوومەنی وەزیران تووشی کۆرۆنا بووە، بۆیە خۆی کەرەنتین دەکات.

لە ئێستادا بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی جۆرجیا، تا ئەمڕۆ 42 هەزار و 579 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا هەیە و 342 حاڵەتی مردنیشی تێدا تۆمار کراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this