گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 10/5/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
1953
مانشێتی رۆژنامەکان

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/5/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو….

سپۆرت:

  • نەیمار نەخێر بۆ پاریس سانجێرمان و بەڵێ بۆ بەرشەلۆنە دەکات.
  • بەرازیلیەکە جەنگێکی نوێ دەکاتەوە لەگەڵ یانەکەی و رەتیدەکاتەوە مووچەی کەمبکرێتەوە لە ئێستاداو داوای چوون لەم هاوینە دەکات.
  • یانەی بەرشەلۆنە چاوەڕوانی جوڵەی ئەو یاریزانەیەو دەیەوێت لەگەڵ یاریزانی تر گۆڕانکاری پێبکات.
  • گرێبەستی گواستنەوەی پیانیچی یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس ئاڵۆز دەبێت ئەگەر بخرێتە گرێبەستی یاریزانی ترەوە.
  • ئۆمتیتی جارێکی تر توشی پێکان دەبێتەوە.
  • هەریەکە لە یانەکانی ئاتلەتیکۆ مەدرید و گرانادا یاریزانێکیان توشی کۆرۆنا دەبێت و ریاڵ بیتس 3 یاریزانی هەڵگری ئەو ڤایرۆسەیە.

ئاس:

پچڕاندنی بینین.

  • بەهۆی پابەندبوون بە یاریکردن بە بێ ئامادەبوونی هاندەران، چاودێری کۆمەڵایەتی رووبەڕووی سکهەڵگوشین دەبێتەوە.
  • یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت مووچەی یاریزانەکانی بە رێژەی لە %30 کەمبکاتەوە.
  • یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت مووچەی یاریزانەکانی بەرێژەی لە %30 کەمبکاتەوەو بڕی 230 ملیۆن یۆرۆی بۆ بگەڕێتەوە.
  • یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بە بێ لۆدی و خیمینێز راهێنانەکان دەستپێدەکاتەوە.
  • هێرێرای یاریزانی یانەی گرانادا توشی کۆرۆنا دەبێت و ریاڵ بیتس 3 یاریزانی هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.

مارکا:

  • یانەکانی لالیگا دەستیان بە راهێنان کردووەتەوە و رابیتەی لالیگا لە بەر بەرژەوەندی هەموان چاودێری چڕی یانەکان دەکات و نابێت یاریزانەکان راهێنان پێکەوە بکەن و پاس لە نزیکەوە بە یەکتری بدەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this