گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ  سێشەممە 3/11/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
264
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  سێشەممە (3/11/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • بە بێ هیچ دەرفەتێک بۆ دۆڕان و لەگەڵ ئامادەبوونی هازارد.
  • یانەی ریاڵ مەدرید هیچ دەرفەتێکی لە بەردەمدا نیە لە خولی یانە پاڵەوانەکان بێجگە لە بردنەوەی یاریەکە.
  • بەلجیکیەکە ئەمشەو سەرکردایەتی یانەکە دەکات بەرامبەر بە ئینتەرمیلان .
  • لۆکاکۆ ئامادەی یاریەکە نابێت و پێکانی هەیە.
  • لۆکاس ڤازکوێز چاکدەبێتەوەو لە کاتێکی گونجاودا ئامادە دەبێت بۆ یاریەکە.
  • میلیتاو ئەنجامی پشکنینی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا پۆزەتیڤ بوو.
  • ئەشرەف حەکیمی یاریزانی یانەی ئینتەرمیلان جارێکی تر دەگەڕێتەوە بۆ ماڵی خۆی.
  • ئاتلەتیکۆمەدرید لەگەڵ جواو فلیکسی سەرکردە لە هێڵی پێشەوە رووبەڕووی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ دەبێتەوە.

ئاس:

  • ئەمە یاری کۆتاییە.
  • زیدان هۆشداری دەدات بە یاریزانەکانی لە یارییە یەکلاکەرەوەکەی ئەمشەو بەرامبەر بە ئینتەرمیلان.
  • یانەکانی ریاڵ مەدرید و ئینتەرمیلان نەیانتوانیوە هیچ بردنەوەیەک لە خولی یانە پاڵەوانەکان لەم وەرزە بە دەست بهێنێن.

سپۆرت:

  • تیرشتیگن ئامادەیە.
  • لەوانەیە ئەمڕۆ گۆڵپارێزە ئەڵمانیەکەی یانەی بەرشەلۆنە لە لایەن پزیشکەکانی یانەکەیەوە گلۆپی ئاگادارکردنەوەی بۆ هەڵبکرێت و ئامادەی یاریکردن بێت بەرامبەر بە دینامۆکێڤی ئۆکرانی.
  • لە خولی یانە پاڵەوانەکان ئەمشەو ریاڵ مەدرید و ئینتەرمیلان رووبەڕووی یەکدەبنەوە، ئەگەر ریاڵ مەدرید براوە بێت ئارامی دەکاتەوە و ئەگەر بیشدۆڕێت لەوانەیە کۆتایی بێت لەم گروپە.
  • ئەگەر ڤایرۆسی کۆرۆنا رێگە بدات، هەڵبژاردنەکانی یانەی بەرشەلۆنە لە سەرەتای ساڵی نوێ ئەنجام دەدرێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • ئاگادارکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
  • لەوانەیە یاری بەرشەلۆنەو دینامۆکێڤ ئەنجام نەدرێت،ئەمەش بەهۆی تووشبوونی 8 یاریزانی یانە ئۆکرانیەکە بە کۆرۆناو یۆفا یەکلایی دەکاتەوە.
  • یانەی دینامۆکێڤ تەنیا 13 یاریزانی تیپی یەکەمی بۆ یاریەکە بانگکردووە، ئەمەش بەهۆی کۆرۆناوە نەیتوانی یاریزانەکانی تری لەگەڵ خۆی بهێنێت بۆ کەتەلۆنیا.
  • یاریزانەکان پشکنینی نوێیان بۆ دەکرێت، ئەگەر هەڵگری ڤایرۆسەکە بن سبەی یاریەکە رادەگیرێت.
  • یانەی ئەجاکسیش 11 تووشبوو رادەگەیەنێت و ریاڵ مەدرید تووشبووی میلیتاوی راگەیاند.
  • ریاڵ مەدرید رووبەڕووی ئینتەرمیلان دەبێتەوە و یەکەم وێنەی سیپیپۆشەکان دەردەکەوێت و دەیانەوێت بردنەوە تۆمار بکەن و ژیانیان بۆ بگەڕێتەوە.
  • لۆکۆمۆتیڤ رووبەڕووی ئاتلەتیکۆمەدرید دەبێتەوە و سیمیۆنی بە شوێنی بەرزبوونەوە دەگەڕێت لە گروپەکە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this