پۆلیس رایان گیگز ده‌ستگیر ده‌كات

0
294
گیگز و گریڤڵ

SNN Sport

رۆژنامه‌ی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ پۆلیس به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی وێلز ( رایان گیگز )ی ده‌ستگیر كردووە، ئەمەش پاش بوونی گومان دەرباره‌ی هێرش كردنه‌ سه‌ر كچه‌ هاوڕێیە‌كه‌ی له‌و كۆشكه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی و نرخه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 1.7ملۆن پاوەن.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ وتی:” ئه‌و یاریزانه‌ی پێشووی خولی پریمه‌ر لیگ ده‌ستگیر كرا،  پاش چه‌ند  په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی  هاتوو به‌ هۆی  بوونی نا ئارامی له‌ ناو ماڵی گیگزدا .

رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه‌ گیگز پاش كاتژمێر10ی شه‌وی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ده‌ستگیركرا ، ئه‌ویش ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاستەکراوە ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ كچه‌ هاوڕێیه‌كه‌ی كات گریڤل له‌ دژی  تۆماریكردبوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this