خولی یانە پاڵەوانەکان:ریاڵ مەدرید بە زەحمەت بردنەوەی تۆمارکردوو بایرن میونخ و مانچستەرسیتی و لیڤەرپوڵ براوەبوون

0
347
یانەی بایرن میونخ

SNN Sport

لە گەڕی سێیەمی قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لە  گروپی یەکەم تا چوارەم، هەشت یاری ئەنجامدراو تێیدا یانەکانی ریاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ و مانچستەرسیتی و بایرن میونخ  و پۆرتۆ بردنەوەیان تۆمارکرد.

لە رکابەرییەکانی گروپی یەکەم، یانەی بایرن میونخ بووە میوانی یانەی سالزبۆرگی نەمسایی و لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 6-2 لێ بباتەوە.

گۆڵەکانی بایرن میونخ لیڤاندۆڤسکی دوو گۆڵ  و کریستنسن و بواتینگ و سانی و هێرناندێز تۆماریان کرد.

دوو گۆڵی سالزبۆرگ بیرشاو ئۆکۆگاوا تۆماریان کرد.

لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید 1-1 لەگەڵ یانەی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ یەکسانبوو.

گۆڵی ئاتلەتیکۆمەدرید خیمینێز تۆماری کردوو گۆڵی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ میرانچوک تۆماری کرد.

ریزبەندی گروپی یەکەم:

  • بایرن میونخ 9خاڵ
  • ئاتلەتیکۆمەدرید 4 خاڵ
  • لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ 2 خاڵ
  • سالزبۆرگ 1 خاڵ

لە رکابەرییەکانی گروپی دووەم، یانەی ریاڵ مەدرید و ئینتەرمیلان لە ناو یاریگای دیستیفانۆ رووبەڕووی یەکبوونەوە، لە ئەنجامدا یانەی شاهانە بە زەحمەت توانی 3-2 یاریەکە بباتەوە.

گۆڵەکانی ریاڵ مەدرید بنزیمەو رامۆس و رۆدریگۆ تۆماریان کرد.

دوو گۆڵی یانەی ئینتەرمیلان لاوتارۆ مارتینیزو پێرسیچ تۆماری کرد.

لە یارییەکی پێشووی ئەم گروپە، یانەی مونشنگلادباخ توانی 6-0 لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە یانەی شاختاری ئۆکرانی بباتەوە.

ریزبەندی گروپی دووەم:

  • بروسیا مونشنگلادباخ 5 خاڵ
  • ریاڵ مەدرید 4 خاڵ
  • شاختار 4 خاڵ
  • ئینتەرمیلان 2 خاڵ.

 

لە گروپی سێیەم دوو یاری ئەنجامدرا، یانەی مانچستەرسیتی لە  یاریگای خۆی توانی 3-0 لە یانەی ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانی بباتەوە.

گۆڵەکان یاریزانان،فیران تۆرێس و خیسۆس و کانسێلۆ تۆماریان کرد.

لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی توانی 3-0 لە یانەی مەرسیلیای فەرەنسی بباتەوە.

گۆڵەکان مارێگاو ئۆلیڤێراو دیاز تۆماریان کرد.

ریزبەندی گروپی سێیەم:

  • مانچستەرسیتی 9 خاڵ
  • پۆرتۆ 6 خاڵ
  • ئۆڵۆمپیاکۆس 3 خاڵ.
  • مارسیلیا 0.

 

لە رکابەرییەکانی گروپی چوارەم، یانەی لیڤەرپوڵ بردنەوەیەکی گەورەی لە ئیتاڵیا بە دەستهێناو توانی 5-0 لە یانەی ئاتڵەنتا بباتەوە.

گۆڵەکان یاریزانان،جۆتا سێ گۆڵ و محەمەد سەڵاح و مانی تۆماریان کرد.

لە دووەم یاری ئەم گروپە یانەی ئەجاکسی هۆڵەندی توانی 2-1 لە یانەی میدتیڵاندی دانیمارکی بباتەوە.

ریزبەندی گروپی چوارەم:

  • لیڤەرپوڵ 9 خاڵ.
  • ئەجاکس 4 خاڵ.
  • ئاتڵەنا 4 خاڵ
  • میدتیڵاند 0
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this