تره‌مپ: خۆمان بۆ سه‌ركه‌وتن ئاماده‌ ده‌كه‌ین

0
253

SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر دۆناڵد تره‌مپ، كاندیدى كۆمارییه‌كان بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا و مایك پێنس كاندید بۆ پۆستى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا، وتارێكیان پێشكه‌شكرد، تره‌مپ رایگه‌یاند: خۆمان بۆ سه‌ركه‌وتن ئاماده‌ ده‌كه‌ین.

له‌ سه‌ره‌تاى وتاره‌كه‌یدا دۆناڵد تره‌مپ، كاندیدى كۆمارییه‌كان رایگه‌یاند: “خۆمان بۆ ئاهه‌نگى سه‌ركه‌وتن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئاماده‌ ده‌كه‌ین، چونكه‌ ئێمه‌ ده‌نگێكى زۆرمان به‌ده‌ستهێناوه‌، زۆر سوپاسى هاووڵاتییانى ئه‌مریكا ده‌كه‌ین كه‌ متمانه‌یان به‌ ئێمه‌ هه‌یه‌”.

وتیشى: “ئێمه‌ به‌ جیاوازى 700 هه‌زار ده‌نگ له‌ ویلایه‌تى پێنسلڤه‌ینیان له‌پێش دیموكراته‌كانه‌وه‌ین كه‌ ئه‌مه‌ش واتا سه‌ركه‌وتنى یه‌كلا كه‌ره‌وه‌”.

دواتر مایك پێنس، كاندیدى كۆمارییه‌كان بۆ پۆستى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا وتى: “سوپاسى هاووڵاتییانى ئه‌مریكا ده‌كه‌ین، كه‌ به‌ ده‌نگدانیان به‌ ئێمه‌ متمانه‌یان به‌ ئێمه‌ به‌خشیه‌وه‌”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this