گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ  چوارشەممە 4/11/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
472
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  چوارشەممە (4/11/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

ئاس:

  • داهاتوو مەدرید رزگار دەکات.
  • ریاڵ مەدرید 3-2 ئینتەرمیلان.
  • پاسێکی ڤینسیۆس و گۆڵی رۆدریگۆ یاریەکە یەکلایی دەکاتەوە.
  • ئینتەرمیلان زۆر نایاب بوو،توانیان ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە دوای ئەوەی 2-0 لە دواوە بوون،زیدان لە لێواردا بوو.
  • ئاتلەتیکۆ مەدرید هەرچەندە کۆنترۆڵی یاریەکەی کردبوو، بەڵام لەگەڵ لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ 1-1 یەکسانبوو.
  • کۆتا پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیار لەسەر یاری بەرشەلۆنەو دینامۆکێڤ دەدات، کە یانە ئۆکرانیەکە چەندین حاڵەتی تیدا تۆمارکراوە پێشتر.
  • مارادۆنا نەشتەرگەری لە خوێنبەرەکانی مێشکیدا بۆ دەکرێت.

مارکا:

  • ئەوان ئێستا لێرەن.
  • گۆڵێکی زێڕینی رۆدریگۆ بردنەوە بە تیپەکەی زیدان دەدات بەرامبەر بە یانەی ئینتەرمیلان لە یارییەکی یەکلاکەرەوەی قۆناغی گروپەکان 3-2.
  • مارادۆنا نەشتەرگەری لە خوێنبەرەکانی مێشکیدا بۆ دەکرێت.
  • ئاتلەتیکۆمەدرید لە مۆسکۆ 1-1 دژی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ یەکسان دەبێت.
  • تیرشتیگن ئامادەیە بۆ ئەوەی بەرامبەر بە دینامۆکێڤ ئەمشەو یاری بکات و بەرشەلۆنە دەیەوێت سەربکەوێت.
  • سڤییا رووبەڕووی کراسنۆدەر دەبێتەوە.

سپۆرت:

  • ئەوروپا بە دوای بەرشەلۆنە دەگەڕێت بۆ یەکلاکردنەوە.
  • یانەی بەرشەلۆنە بۆ قۆناغی داهاتوو سەردەکەوێت ئەگەر دوو یاری داهاتووی لە دینامۆکێڤ بباتەوە.
  • یانەی دینامۆکێڤ بە 13یاریزانی تیپی یەکەمەوە بەشداری یاری بەرشەلۆنە دەکات و ئەوانی تر تووشی کۆرۆنا بوون.
  • کومان وەڵامی سیتین دەداتەوە:”ئیدارەکانی میسی قورس نیە، من پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ ئەو هەیە”.
  • رۆدریگۆ بە گۆڵێک ژیان بۆ ریاڵ مەدرید دەگەڕێنێتەوە و 3-2 لە ئینتەرمیلان دەبەنەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • دینامۆ نێگەتیڤ.
  • تەنیا 13 یاریزانی یانەی دینامۆکێڤی ئۆکرانی تووشی کۆرۆنا نەبوون پێش یاری بەرشەلۆنە.
  • میسی ئامادەکاری بۆ یەکەم گۆڵی دەکات و لەوانەیە تیرشتیگن یاری بکات.
  • ریاڵ مەدرید 3-2 ئینتەرمیلان.
  • رۆدریگۆ ریاڵ مەدرید لە ئازار رزگار دەکات.
  • ئاتلەتیکۆمەدرید 1-1 دژی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ یەکسان دەبێت ، دەرفەتی بردنەوەی لە بەردەست بوو، سوارێز بە بێ گۆڵ مایەوە لە خولی یانە پاڵەوانەکان.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this