راهێنه‌ری یانه‌ی زه‌ورا:یاریزانه‌كان 9 مانگه‌ شایسته‌ داراییه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه‌

0
225
باسم قاسمی راهێنەری یانەی زەورا

SNN Sport

باس قاسم راهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی زه‌ورای عێراقی رایدەگەیەنێت کە بوونی كێشه‌یه‌ك لە یانەکەی كاریكردووەتە سه‌ر ده‌رونی یاریزانانی.

باسم قاسم له‌ لێدوانێكیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە وتی:” له‌ دیارترین ئەو كاریگه‌رییە‌ ده‌روونیانه‌ی كه‌ كاریگه‌ری ده‌بێت به‌ شێوه‌ی پۆزەتیڤ یاخود نێگه‌تیڤ ، بابه‌تی شایسته‌ داراییه‌كانه‌ ، یاریزانانه‌كان زۆر كاریگه‌ربوون به‌ دواكه‌وتنی شایسته‌ داراییەکانیان “.

روونیكرده‌وه‌:”هۆكار ده‌رونی كە له‌ گرنگترین هۆكاره‌كانه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌نجامی باش له‌ یارییه‌كان و یاریزانانی زه‌ورا ماوه‌ی  9 مانگی شایسته‌ داراییه‌كانیان وه‌رنه‌گرتوو ، چۆن داوایان لێبكه‌ین ئاستی باش پێشكه‌ش بكه‌ن و ئیداره‌ گرنگترین مافیانی دابین نه‌كردووه‌”.

جێی باسه‌ یانه‌ی زه‌ورا  له‌ دوو یاری سەرەتای خۆی له‌ خولی نایابی عێراق له‌ به‌رامبه‌ر شورته‌ و نه‌وت یه‌كسان بوو .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this