عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا لە پۆستی سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانی کوردستانی کشایەوە

0
388

SNN-

عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا وازهێنانی خۆی راگه‌یاند وه‌ك سه‌رۆكی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان  كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن یه‌كێتی و پارتی و لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستنیشانكرا.

عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا ئه‌و كاندیده‌‌ی وەزاره‌تی داد له‌ كابینه‌كه‌ی كازمی كه‌ نه‌یتوانی ده‌نگی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌ستبهێنێت، له‌ تۆمارێكی ڤیدیۆییدا، باسی لەوەشکردووە، لەلایەن كه‌مال كه‌ركوكی به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك – گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە په‌یوه‌ندی پێوه‌كراوە و پێی راگه‌یاندووە كه‌ كاندیدكراوە بۆ وەزاره‌تی دادی عیراق و كۆده‌نگی یه‌كێتی و پارتیشی له‌سه‌ره‌.

عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا روونیكردووه‌ته‌وه‌، “بۆ یه‌كه‌مجار كه‌مال كه‌ركوكی به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك – گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم و پێی راگه‌یاندم كه‌ كاندیدكراوم بۆ وەزاره‌تی دادی عیراق  و كۆده‌نگی یه‌كێتی و پارتیشم له‌سه‌ره‌، به‌ڵام داوای لێبوردنم لێكرد، چونكه‌ ئاره‌زوومه‌ندی پۆست نیم و نه‌بوومه‌”.

ده‌شڵێت: “دواتر مسته‌فا كازمی په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم و پێی راگه‌یاندم كه‌ من كاندیدی وەزاره‌تی دادم و رێكکه‌وتنی نیشتیمانی و كوردم له‌سه‌ره‌، بۆیه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی ده‌بمه‌هۆی یه‌كڕیزی لایه‌نه‌كان و له‌ده‌ستنه‌چونی پۆسته‌كه خۆم کاندید کرد‌، چونكه‌ پێشتریش من چی وه‌كو پارێزگار و چ وه‌كو سه‌رۆكی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی وه‌كو كه‌سێكی بێ لایه‌ن پشتیوانی لایه‌نه‌كانم به‌ده‌ستهێناوه‌”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this