“پرۆژەیاسای قەرز پەسەند بکرێت عێراق لەڕووی ئابوورییەوە دەڕمێت”

0
631

SNN

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاندووە “گەر پرۆژەیاسای قەرز کردن لە عێراق بەم داڕشتنەی ئێستایەوە تێپەڕ بێت، عێراق دووچاری داڕمانی ئابووری دەبێت”.

ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا عێراقییەکان رایگەیاندووە “ئەو داڕشتنەی ئێستای پرۆژەیاسای قەرز کردن کە بەغدا داوای 41 ترلیۆن دیناری کردووە، وڵات بەرەو کارەسات و ماڵوێرانی ئابووری دەبات گەر تێبپەڕێنرێت”.

دەشڵێت: “حکومەتی عێراق شکستیهێناوە لە ئامادەکردنی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2020 دا و تا ئێستا نەیتوانیوە بینێرێتە پەرلەمان”.

لای خۆیەوە قوسەی عەباس پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح رایگەیاندووە “قەیرانی دارایی کە ئێستا بەرۆکی عێراقی گرتووە، تا کۆتایی ساڵی داهاتووش بەردەوامیی دەبێت”.

بەپێی پرۆژە پێشنیازێک حکومەتی عێراق بودجەی ساڵی 2020ی ناردووەتە پەرلەمان، بەڵام گەڕێنراوەتەوە بۆ حکومەت. بەپێی ناوەڕۆکەکەی:

– 15 تریلیۆن دینار قەرزی ناوخۆیی وەرگیراوە

– 5 ملیار دۆلار قەرزی دەرەکی/ هێشتا وەرنەگیراوە

– 15 ترلیۆن دینار قەرزی ناوخۆیی دیکە/ هێشتا پەسندنەکراوە

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this