ماوەی 120 ساڵە ئەوەندە خەڵک لە ئەمریکا نەچووە بۆ دەنگدان

0
242

SNN

رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمساڵی ئەمریکا زۆرترینی تۆمار کردووە لە ساڵی 1900ەوە، کە هەریەک لە دۆناڵد ترەمپ و جۆو بایدن خۆیان کاندید کردووە بۆ بوون بەسەرۆکی ئەو وڵاتە.

بنکەی پێشبینییەکانی هەڵبژاردن لە ئەمریکا کە پەیمانگەیەکی بێلایەنە، دەڵێت: “لە کۆی 230 ملیۆن هاووڵاتی کە مافی دەنگدانیان هەیە، ئەمساڵ 160 ملیۆن دەنگدەر چوونەتە سەر سندووقەکانی دەنگدان”.

بەپێی داتاکانی ئەو پەیمانگەیە، رێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەمساڵ 66.9٪ بووە، کە ئەوەش بەرزترین رێژەیە دوای ساڵی 1900ی سەدەی رابردوو کە ئەوکاتە 73.7٪ بووە.

دوێنێ سێشەممە دەنگدانی راستەوخۆی هاووڵاتیان بەشێوەیەکی رەسمی دەستیپێکرد دوای ئەوەی 100 ملیۆن کەس لەڕێگەی پۆستەوە دەنگیاندا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this