دەسەڵاتدارانی فەرەنسا کۆتاییان بە چالاکی گروپی “گورگە خۆڵەمێشییەکان”ی تورکیا هێنا

0
346

SNN

حکومەتی فەرەنسا ڕۆژی چوارشەممە بڕیار دەدات کە کۆتایی بە تەواوی چالاکییەکانی “گورگە خۆڵەمێشییەکان”ی تورکیا بێنێت لە خاکی وڵاتەکەیدا، چونکە هانی توندرەوی چالاکی دژی دەسەڵاتدارانی فەرەنسا دەدات.

جیراڵد دارمانان وەزیری ناوخۆی فەرەنسا لە پۆستێکی تویتەردا رایگەیاند: وەزارەتی ناوخۆ لەژێر رۆشناری بڕیاری “ئیمانوێڵ” ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسادا بڕیاردرا سەرجەم کارو چالاکییەکانی گروپی ناوبراو لە فەرەنسا کۆتایی پێبهێنرێت چونکە بیری توندڕەوی و شەر لە فەرەنسادا بڵاودەکەنەوەو پشتیوانی لە رێبازی ئەردۆغانی دەکەن، کە ئەمە لە وڵاتەکەمان بە هیچ شێوەیەک ڕێگەی پێنادرێت.

جوڵانەوەی “گورگە خۆڵەمێشییەکان”ی تورکیا، جوڵانەوەیەکی مێژووی رەگەزپەرستانەی تورکیایە، کە لەو وڵاتانە بڵاوی دەکاتەوە کە پەنابەر و هاووڵاتی تورکی تێدایە، بیربۆچونیان بریتییە لە باڵادەستی ڕەگەزی تورک لە هەرشوێنێک هەبێت و بیری توندڕەوی دژی گەلان و بیرو بۆچوونەکانی دیکە بڵاودەکاتەوە، لەکاتی ئیستادا و لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەردۆغاندا دووبارە ئەو جوڵانەوە توندڕەوە چالاک کراوەتەوەو لە زۆربەی وڵاتانی جیهانی چالاکی فکری و سەربازییان هەیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this