“ئەگەر هاووڵاتییان پابەندنەبن كارەساتێك روودەدات لە مێژوودا دەنوسرێتەوە”

0
612

SNN- بریار محەمەد

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات، ئەگەر هاووڵاتییان پابەندی رێنماییەكانی تەندروستی نەبن ئەوا كارەساتێكی تەندروستی وا روودەدات لە مێژوو بنوسرێتەوە.

دكتۆر ئاسۆ حەوێزی، وتەبێی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بە SNNی راگەیاند: تا دێت حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر دەبێت و لە ئەگەری پابەندن نەبوونی هاووڵاتییانیش بە تەواوی رێنماییەكانی تەندروستی، كارەساتێك لە هەرێمی كوردستان روودەدات لە مێژوودا بنوسرێتەوە.

وتیشی “لە زۆربەی نەخۆشخانەكاندا هیچ شوێنێک بۆ چاودێری چر نەماوە، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەكەین بۆ ئەوەی رۆژانە مەرگی ئازیزانیان نەبین تكایان لێدەكەین پابەندی رێنماییەكانی تەندروستی بن ، چونكە ئێستا رۆژانە هاووڵاتییان و ئازیزانمان بەهۆی پابەندن نەبوونی رێنماییەكانەوە گیان لەدەستدەدەن، كەچی هێشتا بەشێك لە هاووڵاتـییان گوێ بە ڕێنماییەكان نادەن، بۆیە لێرەوە داوا دەكەین هاووڵاتییان تێكەڵاوی شوێنی قەرەباڵخ نەبن و زۆر نەچنە شوێنە گشتییەكان”.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان، لە 1ی ئازاری 2020ـەوە تاوەكو ئێستا 79,451 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستنیشانكراون، لەو ژمارەیە 50,294 تووشبوو چاكبوونەتەوە، 2,560 كەسیش مردوون و 26,625 تووشبووش لەژێر چاودێریدابوون كە 1,235 تووشبوویان نوێن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this