پایج: بەر لەوەی لە تۆپەکە بدەم وێنەی ئەو کەسە دەهێنمە بەرچاوی خۆم کە رقم لێیەتی

0
352
پایج سپێرناک

SNN Sport

پایج سپێرناک كچه‌ یاریزانی گۆڵف ئاشكرایكرد كه‌ وێنای شێوه‌ی كه‌سانێك ده‌كات كه‌ رقی لێیانە پێش  ئه‌وه‌ی له‌ تۆپی گۆڵف بدات ، بۆئه‌وه‌ی بتوانێت به‌ شێوه‌یه‌كی به‌هێز تر لێیبده‌یت .

له‌ لێدوانێکیدا بۆ 2.9 ملیۆن له‌  فۆلۆوەرەکانی  له‌ ( ئینستاگرام ) ئەم کچە یاریزانە نوسیویەتی:” خه‌ڵكی هه‌میشه‌ پرسیارم لێده‌كه‌ن ، چۆن به‌و هێزه‌ تۆپه‌كه‌ لێده‌دەێت”.

هه‌روه‌ها وتی:” ده‌توانیت پرۆتینێكی زۆر بخۆیته‌وه‌ ، یان بچیت  بۆ هۆڵی وه‌رزشی ، یان كاركردن له‌ سه‌ر لێدان ،یان ده‌توانیت ئه‌وه‌ بكه‌یت كه‌ من حه‌زم لێیە‌ ، وێنای روخساری ئه‌و كه‌سه‌ ده‌كه‌م كه‌ زیاتر  رقم لێیەتی  له‌ سه‌ر تۆپی گۆڵفی تایبه‌ت به‌ خۆم و ته‌نیا لێیده‌ده‌م ، ئه‌مه‌ش ئه‌و رێگایه‌یه‌ كه‌ زیاتر فشاری پێده‌كه‌یت “.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this