به‌وێنه:به‌شێك له وه‌رزشكاره دێرینه‌كانى شارى سلێمانى به هۆى ئیش و كاره‌وه وازییان له وه‌رزش هێناوه

وەرزشکارە دێرینەکان
ئەردەڵان محەمەد- SNN Sport
زۆرن ئه‌و وه‌رزشكاره دێرینانه‌ى شارى سلێمانى له یارییه جۆراو جۆره‌كاندا كه خزمه‌تێكى زۆرییان به وه‌رزشى ئه‌م شاره گه‌یاندووه، به‌ڵام به‌هۆى پشتگوێخستنیانه‌وه له ئێستادا وازییان له وه‌رزش هێناوه و ئیش و كارى رۆژانه‌ى خۆیان ده‌كه‌ن.
به‌شێكیش له‌و وه‌رزشكارانه ئێستاش دڵییان هه‌ر له‌لاى وه‌رزش ماوه، به‌ڵام نایشارنه‌وه كه توڕه‌ن له به‌رپرسانى وه‌رزش و یانه‌كان، به‌شێكیتریش له‌و وه‌رزشكاره دێرینانه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هیچ گه‌شبین نین به وه‌رزشی ئێستا، له هه‌مان كاتیش‌دا ئیشه‌كه‌یان لا خۆشه‌ویستره له وه‌رزش.
نزار عه‌بدولقادر یاریزانى دێرینى شارى سلێمانى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو:” من له ساڵى 1951 له دایكبووم له شارى به‌غدا نزیك یاریگاى كه‌شافه كه تا ئێستاش ماوه له‌و كاته‌شه‌وه كه ته‌مه‌نم 15ساڵ بووه ده‌ستم به وه‌رزش كردووه له تیپە میللیه‌كان، دواتر گه‌ڕامه‌وه بۆ شارى سلێمانى و له ساڵى 1968 له تیپى دیمه‌ن ده‌ستم به یارى كردووه و ساڵێك دواى ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندییم به یانه‌ى كه‌مال سه‌لیمى ئه‌و كاته كرد تا ساڵى 1980 خزمه‌تم به‌و یانه‌یه كردووه له‌گه‌ڵ یانه‌ى سلێمانى و هه‌ڵبژارده‌ى سلێمانى”.
وتیشی:” وه‌رزش له جاران به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ماناى وه‌رزش بوو، به‌ڵام ئێستا به داخه‌وه وه‌رزش نه‌ماوه له شارى سلێمانى، بۆیه وا ده‌ڵێم یاریگایهكمان هه‌یه كه یاریگاى سلێمانییه ماوه‌ى پێنج ساڵه ده‌رگاكه‌ى داخراوه‌و قفڵى لێدراوه، له‌به‌رئه‌وه هۆكار زۆره كه وه‌رزشی ئه‌م شاره به‌م رۆژه گه‌یشتووه كه هۆكارى سه‌ره‌كى سیاسه‌تیان تێكه‌ڵاوى وه‌رزش كردووه دووه‌میش ئه‌م پاره‌یه‌ى ئێستا ده‌درێت به بۆندى یاریزان هۆكارێكیتره كه یاریزانى ئێستا لوتى به‌رز بووه به پێچه‌وانه‌ى جاران كه زۆرترین یاریزانى ئاست به‌رز هه‌بووه، ئه‌گه‌ر زۆر ئاستیشت به‌رز نه‌بووایه سهرنهدهكهوێت بۆ یانه‌ى سلێمانى”.
ئاماژه به‌وه‌شده‌دات:” ئه‌گه‌ر ئێستاش بگه‌ڕێمه‌وه ناو بوارى وه‌رزش ته‌نها یاریگاى سلێمانى هه‌یه كه سه‌یرى تێدا بكرێت به یادى جارانه‌وه، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌ویش به‌سه‌ر وه‌رزشكاران و هانده‌ران و یاریزانان داخراوه، به‌داخه‌وه سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ى خزمه‌تى وه‌رزشمان کردووە بەڵام ئێستا ته‌نها سڵاوێكمان لێده‌كه‌ن به‌رپرسانى وه‌رزش و یانه‌كان و هانده‌رانى جاران، چونكه خۆشه‌ویستییه‌كى زۆر هه‌بوو له نێوان یاریزانان و هانده‌ران، به‌ڵام یانه‌كان به داخه‌وه ئێستا بێ وه‌فا بوون به‌رامبه‌رمان، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌مان ئه‌و ده‌موچاوانه‌ن كه زیاتر له 20ساڵه له‌و پۆسته‌دان”.
لە کۆتایدا وتی:” سه‌ره‌ڕاى ئه‌و بارودۆخه‌ش به‌سه‌رماندا هاتووه و ئێستاش خه‌ریكى كار‌و پیشه‌ى خۆمانین، به‌ڵام له نێوان وه‌رزش و ئیشه‌كه‌م وه‌رزش هه‌ڵده‌بژێرم، له‌به‌رئه‌وه‌ى تێكه‌ڵاوى گیانمان بووه و خه‌فه‌ت بۆ یاریگاى سلێمانى ده‌خۆم كه یارى تێدا ناكرێت، هه‌روه‌ها هانده‌رانى ئێستا و جارانیش زۆر جیاوازن، بۆیه هیچ گه‌شبین نیم به‌م بارودۆخه‌ى ئێستا و به‌ره‌و دواوه ده‌رۆین به‌ره‌و پێش ناچین به‌هۆى ئه‌و بهرپرسانەى ئێستاى وه‌رزش كه وه‌رزشی شارى سلێمانیان كوشتووه”.
عوسمان محێدین عارفى تهنهكهچى ناسراو به عوسمان چاوشین یهكێكیتر له وه‌رزشكاره دێرینه‌كانى شارى سلێمانای به‌ده‌م دروستكردنى تكتى موبه‌ریده‌وه وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى (SNNsport) ده‌داته‌وه.
عوسمان چاوشین وتى:” له ساڵى 1948له گه‌ڕه‌كى سه‌ركارێز له دایكبووم له ته‌مه‌نى 14ساڵییه‌وه له تیپى هه‌ڵۆ ده‌ستم به وه‌رزش كردووه و به‌رده‌وام تا ساڵى 1965 دواتر په‌یوه‌ندیمان به تیپى مه‌ریوانه‌وه كرد، له ساڵى 1970 په‌یوه‌ندیم كرد به یانه‌ى كه‌مال سه‌لیمه‌وه له ژێر سه‌رپه‌رشتى جه‌مالى عه‌لى باپیر كه زۆر پشتگیرى كردم، چونكه له‌و سه‌رده‌مه‌ى ئێمه‌دا یاریزانى قاچى چه‌پ زۆر كه‌م بووه هه‌ر به هۆى په‌یوه‌ندیكردنم به تیپى كه‌مال سه‌لیمه‌وه ئه‌و رۆژه خێرییان كرد، بۆیه ئه‌و كاته ئاوا رێزى یاریزانیان ده‌گرت”.
عوسمان راشیگه‌یاند:” له یانه‌ى كه‌مال سه‌لیم تا ساڵى 1976 به‌رده‌وام بووم، به‌ڵام دواتر به هۆى عه‌سكه‌رییه‌وه ره‌وانه‌ى دیوانییه كرام و له یانه‌ى رافیده‌ین و هه‌ڵبژارده‌ى شورته‌ى دیوانییه بۆ ماوه‌ى 2 ساڵ و 2 مانگ و25رۆژ یارییم كردووه، به داخه‌وه ئێستا سه‌یرى وه‌رزش ناكه‌م ئه‌م كۆمه‌ڵه كه‌سە چین وه‌رزش ده‌كه‌ن و به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن، له‌به‌رئه‌وه خۆشه‌ویستى هیچ نیه له وه‌رزشی ئێستا و ته‌نها بۆ پاره و پۆست هه‌وڵده‌ده‌ن به پێچه‌وانه‌ى وه‌رزشی رابردووه‌وه، بۆیه ئێستاش ئه‌م ئیشه زۆر لا خۆشه‌ویستره له وه‌رزش، چونكه له ساڵى 1957 ئه‌م ئیشه ده‌كه‌م و وه‌رزشیشم كردووه، به‌ڵام ئێستا ته‌نها ئیشه‌كه‌م هه‌ڵده‌بژێرم به‌هۆى ئه‌م كه‌سانه‌ى ئێستاشه‌وه وه‌رزشم له‌به‌ر چاو كه‌وتووه”.
عوسمان چاوشین راشیگه‌یاند:” به‌خوا هیچ گه‌شبین نیم به وه‌رزشی ئێستاى كوردستان، بۆیه ئێستاش یاریزانى ئاست به‌رزمان بۆ دروست نابێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى یاریزان ناتوانێت به هه‌وڵ و ماندووبوونى خۆى بگات به به‌رزترین ئاست، هه‌روه‌ها ئه‌و دڵسۆزییه‌ى جاران هه‌بوو له نێوان راهێنه‌رو یاریزاندا ئێستا نه‌ماوه، له‌به‌رئه‌وه هیچ گه‌شبین نیم به وه‌رزشى ئێستا، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئاگام لێیان نیه”.
له‌لاى خۆیه‌وه به‌رزان عومه‌ر عه‌لى ناسراو به به‌رزانى كه‌مال سه‌لیم ئه‌وه‌ى راگه‌یاند:” ساڵى 1952 له دایكبووم لهگهڕهكى مهڵكهند هه‌ر له ته‌مه‌نى منداڵیمه‌وه له تیپى دیمه‌ن ده‌ستم به یارى كردووه تا ساڵى 1968 به بەرده‌وامی، دواتر په‌یوه‌ندیم كرد به یانه‌ى كه‌مال سه‌لیمى ئه‌و كاته‌وه تا واز هێنانمان له وه‌رزش له ساڵى 1980 له‌و یانه‌یه خزمه‌تمان كرد، به‌ڵام دواى وازهێنان له یاریكردن هه‌ر به‌رده‌وام بووین له خزمه‌تكردن وه‌ك ده‌سته‌ى كارگێڕى كه زیاتر له 30 ساڵ خزمه‌تمان كردووه”.
وتیشی:” په‌شیمان نیم له‌و وهرزشهى ئه‌نجاممداوه، چونكه وه‌رزشم بۆ خۆشه‌ویستى و به ده‌ستهێنانى خۆشه‌ویستى خهڵكردووه نه‌ك بۆ وه‌رگرتنى پۆست و پاره وه‌رزشم كردبێت، به‌ڵام به داخه‌وه ئێستا پێكه‌نینم دێت به وه‌رزشی ئێستا، له‌به‌رئه‌وه‌ى وه‌رزش نه‌ماوه و بووه به پاره، بۆیه ئیشی زهرهنگهرى ده‌كه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ى له باوكمه‌وه بۆم ماوه‌ته‌وه، بۆیه هیچ گه‌شبینییه‌ك له وه‌رزشی ئێستادا نابینم، له‌به‌رئه‌وه‌ى چۆن حزبه‌كان سه‌ركرده‌كانیان ناگۆڕن و چه‌ند ساڵه ماونه‌ته‌وه وه‌رزشیش به هه‌مان شێوه‌ى لێهاتووه”.
ئه‌و وه‌رزشكاره دێرینه ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو:” ئێستا كه‌سی زۆر ئه‌كادیمیمان هه‌یه، به‌ڵام جێگایان نابێته‌وه له یانه‌كان، به‌ڵام به‌رپرسانى وه‌رزشی یانه‌كان وا تێده‌گه‌ن كه ده‌بێت له پۆسته‌كانیان بمێننه‌وه وازنه‌هێنن، بۆیه ئێستا ته‌نها به‌س بینه‌رى وه‌رزشم و ئیشه‌كه‌م هه‌ڵده‌بژێرم، چونكه ژیانمان له‌سه‌ر ئه‌م ئیشه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌ى ساڵانى رابردوو كه چه‌ندینجار وازمان له ئیش هێناوه بۆ خزمه‌تى وه‌رزش، بۆیه تاكو ئه‌م ده‌م و چاوانه وه‌رزش به‌ڕێوه‌ببه‌ن هیچ گه‌شبین نیم، له‌به‌رئه‌وه‌ى یانه‌كان له‌لایه‌ن حیزبه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
ویلایەتێکی دیکە بۆ ئەمریکا زیادکرا
2021-04-22 -
لەسەر مەریخ ئۆکسجین دروستدەکرێت
2021-04-22 -
وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی خوێندنی کەمکردەوە
2021-04-22
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لە ئێرانەوە چیمەنتۆ هاوردەی هەرێم دەکرێت
2021-01-31 -
“عەلوەی مۆدێرن” لە هەڵەبجە دروستدەکرێت
2020-07-11
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17