“پرسی قەرزكردنی پارە لەنێوان حكومەت و پەرلەمان بە سیاسی كراوە و ئامانج لێی برسیكردنی فەرمانبەرانە”

0
263

SNN-عەلی حەمە سەعید
پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: “پرسی قەرزكردن لەنێوان حكومەت و پەرلەمان بە سیاسی كراوە و ئامانج لێی برسیكردنی فەرمانبەرانە”.

ڕێبوار كەریم، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بابەتی قەرزكردن لەلایەن حكومەتەوە بۆ دابینكردنی پارەی فەرمانبەران زۆر درێژەی كێشا، ئەمەش وایكردووە گومان لەسەر ئەم بابەتە دروستببێت ئاخۆ بۆچی هێندەی خایاند لەكاتێكدا پرسێكی وەها پەیوەست بە ژیان و بژێوی هاووڵاتیی دەبوو هەر زوو چارەسەر بكرایە و ڕێككەوتنی لەبارەوە بكرایە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا ئەو پرسە بە سیاسی كراوە، هەندێك لایەن خۆشحاڵ نین و جیاوازی لەم كابینەیەدا بەدیدەكرێت لەڕووی دەستبردن بۆ كەیسەكانی گەندەڵی و رێگریكردن لە بەهەدەردانی موڵكی گشتی، بۆ ئەمەش هەوڵێك هەیە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی دروستكردنی كێشە لە دابەشكردنی مووچە لە حكومەتەكەی كازمی بدرێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە برسیكردنی هاووڵاتیان و فەرمانبەرانە بۆ بەرژەوەندی سیاسی و تایبەتی كە نەدەبوو بەم جۆرە بێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ئەو چەكدار و میلیشیایانەی دەستیان بەسەر بەشێكی زۆری داهاتی عێراقدا گرتووە ڕێگە بدەن داهاتەكە بۆ خەزێنەی دەوڵەت بگەڕێتەوە، ئەوا حكومەت بەشی ئەوەندە داهاتی دەبێت مووچە دابینبكات، بەڵام بەهۆی نەگەڕانەوەی داهات بۆ حكومەت وایكردووە كە حكومەت بەناچاری قەرز بكات و گرفتیشی بۆ دروستدەكرێت، بۆیە ئەم ململانێ‌ سیاسییە باجەكەی تەنها فەرمانبەر و هاووڵاتی دەیدات، بۆیە دەبێت ئەو گرفتانە چارەسەر بكرێن بۆ ئەوەی چیدیكە پەنا نەبرێتە بەر قەرز كردن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this