هاتوچۆی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە

0
405

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند: سبەینێ دووشەممە دەوامی فەرمی بەڕێوەبەرایەتیەکە دەستپێدەکاتەوە و لەم هەفتەیەشدا چەند مامەڵەیەک ئەنجام دەدرێن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئەمڕۆ 10ی ئایار لە راگەیەندراوێکیدا ئەوەیخستەڕوو: “لەم هەفتەیەدا مامەڵەکانی تۆماری یەکەم جار، گواستنەوەی خاوەندارێتی (تحویل)، نوێکردنەوەی ساڵانە، نوێکردنەوەی مۆڵەت بۆ شۆفێران ئەنجام دەدرێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتی سەردانیکردنی هاوڵاتییان  بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە پێویستە رێنماییەکانی تەندروستی لەبەرچاو بگیرێت و کۆبوونەوەی زۆر دروست نەبێت و هاووڵاتیان دەستکێش و دەمامک بەکاربهێنن.

راشیگەیاندووە، ئەو کەسانەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکە دەکەن پێویستە پابەندبن بە سیستەمی سەرەگرتنی ئەلیکترۆنی و لەسەر کورسییەکان دابنیشن تا کاتی هاتنی سەرەی خۆیان بە مەبەستی دروست نەبوونی قەرەباڵغی لەبەردەم پەنجەرەکاندا.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this