خامنەئی: بەردەوام دەبین لە سیاسەتەکانمان بە بێ گوێدانە سەرۆکی ئەمریکا

عەلی خامنەئی
SNN
رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند: بەردەوام دەبین لە سیاسەتەکانمان بەبێ گوێدانە ئەوەی کێ دەبێتە سەرۆکی ئەمریکا.
عەلی خامنەئی لە تویتێکیدا توانجی لە هەڵبژاردنەکەی ئەمریکا داوە و وتوویەتی: ”چ نمایشێكە! سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، زۆرترین ساختەكاریی لە هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا لەمجارەدا كرا، لەبەرامبەریشدا رکابەرەکەی (جۆو بایدن) دەڵێت ترەمپ بەنیازە ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکەدا بکات، ئەمە هەڵبژاردن و دیموکراسیەتە لای ئەمریکا”.
خامنەئی وتوویەتی: ”بۆ ئێران هیچ جیاوازییەك نییە كێ لە هەڵبژاردنەكاندا براوەدەبێت، ئێران بەردەوام دەبێت لەسەر سیاسەتەكانی خۆی بەبێ ڕەچاوكردنی ئەوەی سەرۆكی داهاتووی ئەمریكا كێ دەبێت، چونكە سیاسەتەكانمان بەرنامە بۆداڕێژراوە بەرانبەر بە ئەمریكا و گۆڕانكاریی بەسەردا نایەت بە گۆڕانی سەرۆكەكان لە ئەمریكا”.
ئەمە لەکاتێکدایە چەند رۆژێک لەمەوبەر خامنەئی وتبووی: “گرنگی بە هەڵبژاردنی ئەمریکا نادەین”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17