حكومەتی هەرێم زیاتر لە 28 ملیۆن دۆلار پارەی كۆمپانیا نەوتییەكان دەدات و مووچەی فەرمانبەرانی نادات

0
403

SNN-عەلی حەمە سەعید
حکومەتی هەرێم لەمساڵدا زیاد لە 28 ملیۆن دۆلار پارەی شایستە داراییەكانی كۆمپانیاكانی خەرجكردووە، ئەندامێكی لیژنەی داراییش دەڵێت “دەبوو ئەولەویەت بۆ مووچەی فەرمانبەران بوایە”.

شیركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: جیگای داخە كە دە بوو حكومەتی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان وەك كارێكی ئاسایی و یاسایی زانیاریمان پێبدەن لەبارەی گرێبەستە نەوتییەكان و بڕی شایستەی دارایی ئەو كۆمپانیایانە و بڕی داهات، بەڵام ئێستاشی لەگەڵدا بێت هیچ زانیارییەكی ئەوتۆمان پینادرێت كە ئەمەش وادەكات پرۆسەی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت و بابەتی گرێبەستە نەوتییەكان هەروا بە ناشەفافی بمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەزانین كە حكومەت پارەی شایستە داراییەكانی كۆمپانیا نەوتییەكانی خەرجكردووە، بەڵام بە دڵنیاییەوە دەبوو حكومەتی هەرێم ئەولەویەتی بدایە بە دابەشكردنی مووچە و خەرجكردنی شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێم، هۆكاری ئەمەش كە حكومەت ئامادە نییە زانیاریمان پێبدات بۆ ئەو گەندەڵییە زۆرە دەگەڕێتەوە كە لە كەرتی نەوت و سامانە سروشتییەكان هەیە و ئیرادەیەك نییە بۆ چاكسازی لەو كەرتەدا.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا لەلایەن وەزارەتی داراییەوە هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە دیاری نەكراوە، بۆیە كاتی ئەوە هاتووە حكومەتی هەرێم تەواوی هەوڵەكانی بۆ بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەهەدەرنەدانی سامانی گشتی بخاتە گەڕ بۆ ئەوەی چاكسازییەكی ڕاستەقینە بەزووترین كات ئەنجامبدرێت.

وتەكانی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە كاتێكدایە كە بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN و بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی كە لە وەزارەتی دارایی دەستی كەوتوون ئەوە خراوەتەڕوو، تەنها لەمساڵدا حكومەتی هەرێم بڕی زیاتر لە 28 ملیۆن دۆلاری وەك شایستە داراییەكانی هەرسێ‌ كۆمپانیای گەنەل ئینەرجی و گەڵف كیستۆن و شاماران خەرجكردووە بەجۆرێك كە گەنەل ئێنێرجی بڕی دوو ملیۆن و 600 هەزار دۆلاریان بۆ هەناردەكردنی نەوت لە كێڵگەی تەق تەق پێدراوە و هەشت ملیۆن و 200 ملیۆن دۆلاری دیكەشیان بۆ هەناردەكردنی نەوت لە كێڵگەی تاوكێ پێدراوە، هەروەها كۆمپانیای نەوتی گەڵف كیستۆن بڕی نۆ ملیار و 800 ملیۆن دۆلاریان پێدراوە كە شایستە داراییەكانی كۆمپانیاكەیە بۆ هەناردەكردنی نەوت لە مانگی ئابی ئەمساڵدا.

هەر بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN كۆمپانیای شاماران كە لە كێڵگەی ئەتروش كاردەكات، بڕی حەوت ملیار و 700 ملیۆن دۆلاری وەك شایستەداراییەكانی مانگی ئاب لە حكومەتی هەرێم وەرگرتووە، بەو جۆرەش تەنها لەمساڵدا حكومەتی هەرێم بڕی 28 ملیار و 300 ملیۆن دۆلاری وەك شایستەی دارایی كۆمپانیاكانی نەوت خەرجكردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this