لەکاتی ئەرکدا کارمەندێکی سەر سندوقەکان لە ئەمریکا بە کۆرۆنا گیانیلەدەستدا

0
309

SNN

لە ویلایەتی میزوری کارمەندێکی سەرپەرشتیاری سندوقەکانی دەنگدان لە کاتی ئەرکدا بە کۆرۆنا گیانیلەدەستدا، ئەویش دوای ئەوەی رەتیکردەوە خۆی کەرەنتین بکات کە تووشی ڤایرۆسەکە بووبوو.

سایتی سی ئێن بی سی بڵاویکردووەتەوە ئەو کارمەندە لە بنکەی هەرێمی سانت چارلز سەرپەرشی سندوقەکانی دەنگدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئمریکای کردووە و رۆژی 30 مانگی رابردوو دەرکەوتووە کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

لەو بنکەیەی ئەم کارمەندەی لێبووە، زیاتر لە 1858 کەس دەنگیان داوە و پزیشکەکان رێنماییان کردووە کە دەبێت خۆی کەرەنتین بکات، بەڵام داواکەیانی پشتگوێخستووە.

تا دوێنێ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زۆرترین رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنای تێدا تۆمار کرا بۆ دووەم رۆژی لەسەر یەک، بەپێی ئامارێکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، 109658 کەسی تر تووشی پەتاکە بوون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this