هەفتەی داهاتوو خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای قەرز دەكرێت

دراوی عێراق ودۆلار
SNN- بڕیار محەمەد
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەراینی عێراق رایدەگەێنێت “هەفتەی داهاتوو پرۆژەیاسای قەرز خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەكرێت” .
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەSNNی راگەیاند “بەپێی كارنامەی دانیشتنی پەرلەمان رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای قەرز دەكات كە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە رەوانەی پەرلەمان كراوە، بە بۆچوونی خۆم هەر هەفتەی داهاتووش پرۆژەكە پەسند دەكرێت، بەڵام ئەو قەرزرەی حكومەت داوایكردووە زۆر زۆرە و بووەتە خاڵی ناكۆكی نێوان حكومەت و پەرلەمان”.
وتیشی: “بە دڵنیاییەوە لەو شەڕەی نێوان حكومەت و پەرلەماندا تەنها چینی مووچەخۆر و هاووڵاتی عێراق زەرەرمەندی یەكەمن، لەبەرئەوەی ئەگەر ئەو قەرزە نەكرێت دابەشكردنی مووچە دوا دەكەوێت، كە دەبوو حكومەتی عێراق پێشتر بیری لەو هەنگاوانە بكردایەوە كە ئێستا ناونی” .
ئەوەشی خستەڕوو: لەبەری ئەوەی حكومەت بیری لە قەرز بكردایەوە، پێویست بوو هەنگاوی دیكە بنێت ئێمە تێبینیمان لەسەر شێوازی بەڕێوەچوونی پرۆسەی چاكسازییەكەش هەیە كە ئەو میكانیزمە تەنها بۆ 3 بۆ 5 ساڵە ئەمەش خاڵێكی تری ناكۆكییە لە نێوان ئێمە و حكومەتدا.
لە ماوەی رابردوودا حكومەتی عێراق داوای لە پەرلەمان كرد رازی بیت بڕی 41 ترلیۆن دینار قەرز بكات، بەڵام پەرلەمان ئەو بڕە پارەی پێ زۆرە و پێدەچێت لە 20 ترلیۆن زیاتر رێگە پێنەدات، ئەو 20 ترلیۆنەش بۆ سێ مانگی داهاتووە و حكومەت مووچەی فەرمانبەرانی پێ دابەشدەكات”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەرپرسێکی ئێران: هیچ دەروێشێک نەکوژراوە
2020-07-10
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17