راوێژکاری رۆحی ترەمپ: شەیتان هاتووە دەنگەکانمان بدزێت

0
380

SNN

پاولا وایت بانگخوازی ئینجیلی و راوێژکاری ئایینیی سەرۆکی ئەمریکا نوێژ و پاڕانەوەیەکی سەیر لەسەر رێچکەی تایبەتی خۆی بۆ بردنەوەی دۆناڵد ترەمپ دەکات تا لە هەڵبژاردنەکەدا بیبایەوە.

پاولا وایت کە راوێژکاری رۆحیی کۆشکی سپی-شە دەڵێت: “گوێم لە دەنگی سەرکەوتنە، لە ئاسمانەکانەوە بەرگوێم دەکەوێت ئاسمان، ئاسمان، ئاسمان”.

ئەو دەشڵێت: “شەیتانە کۆنفیدراڵییەکان کە مەبەستی دیموکراتەکانە، هاتوون دەنگەکانمان بدزن، بەڵام لە ئەفریقاوە فریشتەکان بەرپەرچییان دەدەنەوە و ناهێڵن”.

وایت ئاماژەی بەوەشکردووە “کە هێرشێک لە جەهەننەمەوە هاتووە تا دژی ئەم هەڵبژاردنە بووەستێتەوە و کڵێسا و پەرستگاکانمان بڕووخێنێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this