زانیاری نوێ لەسەر دۆخی تەندروستی فرسەت سۆفی

0
2730

SNN- بڕیار محەمەد

دوای تێکچوونی دۆخی تەندروستی و چوونی بۆ وڵاتی تورکیا و دواتر بۆ وڵاتی ئەڵمانیا، لە ئێستادا دۆخی تەندروستی پارێزگاری هەولێر بەرەو باشتر چووە، بەڵام مەترسی هەر لەسەر ماوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بەSNNی ڕاگەیاند “دوای چارەسەرییەکان لە وڵاتی ئەڵمانیا، لە ئێستادا دۆخی تەندروستی فرسەت سۆفی بەرەو باشتر دەڕوات و دوای چاکبوونەوەشی دەگەڕێتەوە کوردستان، بەڵام هێشتا مەترسی لەسەر تەندروستی هەر ماوە.

سەرچاوەکە وتیشی: “ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانی زۆری بەسییەکانی گەیاندووە، بۆیە دکتۆرەکان پێیانوتووین کە بۆ چاکبوونەوەی پێویستی بەکاتێکی زۆر هەیە، هیچ وادەیەکیشیان دیاری نەکردووە بۆ چاکبوونەوەی”.

زیاتر لە دوو هەفتەیە فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر تووشی کۆرۆنا بووە، ناوبراو، لە ساڵی 1978 لە قەزای چۆمان لەدایکبووە، مانگی 9ی ساڵی رابردوو بووە پارێزگاری هەولێر و پێشتریش پەلەمانتاری خولێ پێشوو بووە لە فراکسیۆنی پارتی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this