لیژنه‌ی وه‌رزشی په‌رله‌مان پاڵپشتی  هیچ كوتله‌یه‌ك ناكات له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق

0
96
لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراقی

حسێن کەرکوکیSNN Sport

  عه‌باس علێوی سه‌رۆكی لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزش له‌ په‌رله‌مانی عێراق پاڵپشتی نه‌كردنی هیچ كوتله‌یه‌كی دووپات كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و ‌وا بڕیارە ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگە به‌رێوه‌بچێت.

علێوی له‌ لێدوانێكیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە وتی:” هه‌ڵوێستمان له‌ لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزش روونه‌ ئه‌ویش بێلایه‌نییه‌ ،هه‌روه‌ها رێكه‌وتن كرا له‌ سه‌ر په‌یوه‌ندینه‌كردن له‌گه‌ڵ هیچ پاڵێوراوێك  یان ئه‌ندامی ده‌ستەی گشتی ، ته‌نیا له‌ پاش ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان ، بۆ بڕینی هه‌ر قسه‌یه‌ك ره‌نگه‌ لێره‌ و له‌وێ بوترێت له‌ كاره‌كانماندا ،لیژنه‌كه‌ ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی ده‌بێت ، ته‌نیا بۆ چاودێریكردن، نه‌ك ده‌ستێوه‌ردان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک”.

هه‌روه‌ها وتی:” لیژنه‌یه‌كی دادوه‌ری دەستپاك هه‌یه‌ هیچ به‌رژه‌وەندییه‌كی نیه‌ له‌ بردنه‌وەی (س ) یان (ص ) ده‌توانرێت په‌نای بۆ به‌رێت له‌ حاڵەتی  بوونی ده‌ستكاری یاخود فشار كه‌ له‌ سه‌ر پاڵێوراوان یان ده‌نگده‌ران  ئه‌نجام دەدرێ و ده‌ستەی ئاماده‌كاری ئه‌ركه‌كه‌ی  ته‌واوكردنی لیسته‌كانه‌ و ئاماده‌كردنی كاره‌كانی هه‌ڵبژاردنه،‌ دواتر ناردنی بۆ ده‌سته‌ی دادییه‌كه‌ خاوه‌نی قسه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌ له‌ هه‌موو بابه‌ته‌كان”.

علێوی ئه‌وه‌شی خسته‌روو:” هیوادارین پرۆسەی هه‌ڵبژاردن  بە هه‌موو خۆشەویستی و بێگه‌ردی به‌رێوه‌بچێت و له‌ سه‌ر دەسته‌ی گشتی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كه‌ پاڵێوراوانی به‌ پێی به‌رژه‌وەندی گشتی دیاری بكه‌ن  بۆ به‌ره‌وپێشبردنی وه‌رزشی عێراق و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌  كه‌سایەتیكردن  له‌ رۆژی ده‌نگداندا”.

جێی ئاماژه‌ پێكردنه‌  هه‌ڵبژاردنه‌كانی  كۆمیته‌ی ته‌نفیزی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق رۆژی شه‌ممه‌ 14 تشرینی دووه‌می داهاتوو  له‌ هوتێل شیراتۆن لە بەغدا به‌رێوه‌دەچێت و به‌ پێی زانیارییه‌كان هه‌ر یه‌ك له‌ ره‌عد حه‌مودی و سه‌رمه‌د عه‌دولئیلا سه‌رۆكایه‌تی دوو  كوتله‌ی جیاواز ده‌كه‌ن .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this