لێدوانی کومان لەسەر یاریەکەی ریاڵ بیتس

0
858
رۆناڵد کومان

SNN Sport

سبەی شەممە، لە یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی ئیسپانیا هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ریاڵ بیتس لە یاریگای کامپ نۆ رووبەڕووی یەکدەبنەوە و یاریەکە لە کاتژمێر  6:15 خولەک ئەنجام دەدرێت.

رۆناڵد کومان راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە،لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، تایبەت بە یاریەکە بەشداری کردوو باسی لە رووبەڕووبوونەوەکە کرد.

کومان وتی:” دەبێت ئێمە باش بین و ئەو هەڵەی بەرگریکاران کە بەرامبەر بە دینامۆکێڤ ئەنجامیادا، دووبارەی نەکەینەوە،یانەیەکی وەکوو بەرشەلۆنە پێویستە لە پێشەنگدا  بێت، وەرزەکە درێژە،پێویستە براوە بین و سێ خاڵی یاریەکە بە دەست بهێنین، بۆ ئەوەی زیاتر ئاسوودە بین”.

دواتر وتی:”میسی یاریزانێکی نایابە،دەمانەوێت بیخەینە باشترین شوێن لە یاریگادا،ئەو گرنگە بۆ ئێمە، دەمانەوێت لەو شوێنانەدا بێت رکابەرەکان ئازار بدات، ئەو لە چەند پێگەیەک یاری کردووەو هەمیشە سوودمان لێ بینیوە، میسی چێژ لە یاری تۆپی پێ وەردەگرێت، دەژی و حەزی بە بردنەوە هەیە، تیرشتیگنیش چوارشەممە ئێمەی رزگار کرد، من دڵخۆشم بە ئەو،نیتۆش سەلماندی  گۆڵپارێزێکی باشە بۆ ئێمە”.

لە کۆتایدا وتی:”پێم وایە تیپی بەرامبەر زەحمەتی بۆ ئێمە دروست دەکەن، ئەوان دەتوانن گۆڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بکەن و لە  دەرەوەی هێڵی سزا گۆڵ تۆمار بکەن”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this