کارەبای هەرێم”لە دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری نزیکبووینەتەوە”

0
417

SNN

وەزیری کارەبای هەرێم ڕایگەیاند: “لەسەرەتای ئەم مانگەوە نزیکبووینەتەوە لە دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاووڵاتیان و ڕۆژانە 23 کاتژمێر و 30 خولەک کارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتیان دراوە”.

کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە: “لە مانگی 10 دا رۆژانە 21 کاتژمێر و 40 خولەک کارەبای نیشتمانی دراوە بە هاووڵاتیان.”

ئاماژەی بەوەشكڕدووە: “لە سەرەتای مانگی 11دا 23 کاتژمێر و نیو کارەبای نیشتمانی دراوە بە هاووڵاتییان”.

ساڵانە لەسەرتای وەرزی پایزدا بەهۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا، پێدانی کارەبای نیشتیمانی زیاد دەکات و دواتر لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرمی لە زستاندا کاتژمێرەکانی کارەبا کەمدەبنەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this