گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ  شەممە 7/11/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
271
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  شەممە (7/11/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • لارۆخا؟ من کارم بۆ ئەوە کردووە.
  • مارکۆس لۆرێنتی خۆشحاڵە بە بانگکردنی بۆ ریزەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا.
  • لویس ئینریکی راهێنەری ئیسپانیا ئامادەیە یاری بەم یاریزانە بکات لەگەڵ ئیسپانیا لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا.
  • هەروەها ئینریکی ئەلڤارۆ مۆراتاو ئینیگۆ مارتینێزیشی بۆ هەڵبژاردەکە بانگکردووە.
  • رافایل نادال دەگاتە قۆناغی پێش کۆتایی تێنسی پاریس.

سپۆرت:

  • بردنەوە، بردنەوە و بردنەوە.
  • بەرشەلۆنە رووبەڕووی ریاڵ بیتس دەبێتەوە و پێویستی بە بردنەوە هەیە، ئەمەش پاش بە دەستهێنانی 2 خاڵ لە 12 خاڵ.
  • کومان بەرگری لە میسی دەکات.
  • کومان:”دەیبینم میسی بەشداری لە دینامیکی تیپەکە کردووەو هەڵسوکەوتی زۆر باشە”.
  • یەکێک لە پاڵێوراوان بۆ سەرۆکایەتی بەرشەلۆنە گرێبەست لەگەڵ تۆنی نادال دەکات.
  • سێ یاریزان لە یانەی بەرشەلۆنە بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بانگکراوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • گۆڵ و کاردانەوە.
  • پێویستە بەرشەلۆنە بگەڕێتەوە بۆ ڕێڕەوی خۆی لە لالیگاو ئەمشەو بەرامبەر بە ریاڵ بیتس نابێت هیچ هەڵەیەک بکات.
  • بەرشەلۆنەی کومان لە کۆتا 12 خاڵ تەنیا 2 خاڵی بە دەستهێناوە.
  • لویس ئینریکی ئەلڤارۆ مۆراتا بۆ ریزەکانی ئیسپانیا بانگ دەکات و بۆ یەکەمجاریش مارکۆس لۆرێنتی درێسی هەڵبژاردەکە دەپۆشێت.

ئاس:

  • هێشتا شایستەم.
  • لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی ئاس، لویس سوارێز دەربارەی ژیانی لە ئاتلەتیکۆمەدرید قسە دەکات و ستایشی جواو فلیکس دەکات و دەڵێت:”ئەو جیاوازی دروست دەکات”.
  • هەروەها سوارێز باس لە دۆخی میسی دەکات و دەڵێت:” لە هاوینەوە بە نەگۆڕی ماوەتەوە”.
  • مارکۆس لۆرێنتی بۆ ریزەکانی ئیسپانیا بانگ دەکرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this