سوارێز زانیاری نوێ لەسەر رۆشتنی لە بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات

0
656
لویس سوارێز

SNN Sport

لویس سوارێز هێرشبەری پێشووی بەرشەلۆنەو ئێستای یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید، نوێترین زانیاری لەسەر رۆشتنی لە یانەی بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات و کومان تۆمەتبار دەکات کە داوای لێکردووە یانەکە جێبهێڵێت.

سوارێز دەڵێت:”کومان بە تەلەفۆن پەیوەندی پێوەکردم و پێی وتم لە یانەکە بڕۆ، پێم وت مافی مەشق و راهێنانم هەیە تا یانەیەکی نوێ بۆ خۆم دەدۆزمەوە،کومان بە منی وت ئەگەر لەگەڵ یانەیەک رێککەوتن نەکەیت، ئەوا یەکێک دەبیت لە یاریزانەکان،بەڵام من ویستم چارەسەرێک بۆ داهاتووم بدۆزمەوە، خۆشبەختانە دۆزیمەوە،من رێزێکی دوولایەنەم لەگەڵ کومان هەیە”.

دواتر وتی:”لە راستیدا ئەوەی ئێستا لە بەرشەلۆنە روودەدات من زۆر نیگەران ناکات، ئەمڕۆ من بەرگری لە درێسی ئاتلەتیکۆمەدرید دەکەم، رووبەڕووبوونەوەی چەند هاوڕێیەکم لە بەرشەلۆنە شتێکی تایبەتە، بەڵام تا مردن بەرگری لە درێسی یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید دەکەم،چونکە بەرگریم لە هەموو ئەو درێسانە کردووە کە یاریم بۆ کردوون”.

لە بەردەوامی لێدوانەکانی باس لە پەیوەندی خۆی و میسی دەکات و دەڵێت:”پەیوەندی من لەگەڵ میسی  لە تۆپی پێ زیاترە، ئێمە هێشتا باسی زۆر شت دەکەین کە لە تۆپی پێ دەچێتە دەرەوە،میسی تەمەنی 33 ساڵەو دەزانێت چۆن مامەڵە دەکات لە هەر بارودۆخێکدا، بە هەمان پەرۆشی دەیبینم کە پێشتر بینیوەمە،ئەو هێشتا چێژ وەردەگرێت و خۆی بە دەستەوە نادات، نایەوێت دەستبەرداری تۆپی پێ ببێت،هەندێک جار تۆپ نایەوێت بچێتە گۆڵەوە، ئەو بەردەوام لە هەوڵدایە”.

لەسەر لێدوانەکانی کیکی سیتینی راهێنەری پێشوو کە وتبووی سەرپەرشتیکردنی میسی قورسە دەڵێت:” پێم باشە قسە لەسەر ئەوە نەکەم،بەڵام  هەموو ئەو کەسانەی لەگەڵ میسی ژیاون باس لە سەرسامی دەکەن بەرامبەر بە ئەو یاریزانە، ئەو وەکوو مرۆڤێکی دەرەوەی یاریگا وایە، زۆر یارمەتی لاوان دەدات و ئامۆژگارییان دەکات”.

لەسەر رازیکردنی میسی بۆ یاریکردن لە ئاتلەتیکۆمەدرید دەڵێت:” میسی گەورە بووەو دەتوانێت بڕیاری خۆی بدات، من لە رابردوودا هەوڵم بۆ ئەوە نەداوە، قەناعەت بە هیچ شتێک بکەم، بە هیچ شتێکیش قەناعەت بە داهاتوو ناکەم،تەنیا دەمەوێت ئەو بە خۆشی و کامەرانی بژی، ئەو بڕیارانەی  کە لەگەڵیدا گونجاوە دڵی پێخۆش بکات”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this