زیاتر لە 820 کۆمپانیا لە كەرتی نەوتی هەرێم كاردەكەن و باجیش نادەن

0
569

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كودستان ئاماژە بەوەدەكات “822 كۆمپانیا لە كەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان كار دەكەن و باجیش نادەن بە حكومەت.

زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا دۆخی دارایی لە عێراق و هەرێمی كوردستانیش بە دۆخێكی ئاڵۆز و قەیراناویدا تێدەپەڕێت، ئەوەش لە ئەنجامی نەبوونی سیاسەتێكی شەفاف کە لە بوارە جیاوازەكانی بەدەستخستنی داهاتەوە سەرچاوەی گرتووە، چونكە تا ئێستا ئیرادەیەكی جددی نابینین لە ئەنجامدانی چاكسازی ڕاستەقینە لە بواری داهات و خەرجییەكاندا.

ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەت خۆی بە ئێمەی وتووە كە 822 كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی لە بواری كەتی نەوتی هەرێم كاردەكەن، بەڵام هیچ كام لەو كۆمپانیایانە باج نادەنە حكومەت ئەوە سەرەڕای ئەوەی بەهەدەردان و گەندەڵییەكی زۆر لە بواری كەرتی نەوت و گریبەستە نەوتییەكاندا هەیە.

وتیشی: “حكومەتی هەرێم ئامادە نییە پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەكاندا بكات، لەگەڵ ئەوەشدا سەرچاوە نا نەوتییەكانی داهاتیش هێشتا ڕوون نین داهاتەكان چەندن و لە كوێوە سەرچاوە دەگرن، بۆیە ئەگەر حكومەتی هەرێم بەجددی چاكسازی لەم بوارانەدا نەكات ئەوا ساڵی داهاتوومان باشتر نابێت لەمساڵ لەڕووی دابینكردنی مووچە و خەرجی و داهاتەكان”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this