ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە گۆڵبارانی ریاڵ بیتسی کرد

0
795
میسی و گریزمان

SNN Sport

لە یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ریاڵ بیتسی کردوو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 5-2 لێ بباتەوە.

بەرشەلۆنە بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت، توانی گێمی یەکەم بە دوو گۆڵی دیمبلی 22،گریزمان 33 پێشبکەوێت، لەم گێمە ریاڵ بیتس توانی لە خولەکی 45+2 گۆڵێک لە لایەن سانابریا بکات و گێمی یەکەم 2-1 بە سوودی یانە کەتەلۆنیەکە تەواو بوو.

لە گێمی دووەم بەرشەلۆنە میسی بەشداری پێکردوو ریاڵ بیتس لە خولەکی 61 ماندی بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.

دواتر میسی لە خولەکەکانی 62 ،82، توانی دوو گۆڵ بکات  و ئەنجامەکە بکاتە 4-2.

لە خولەکی 73 مۆرۆن گۆڵێکی بۆ ریاڵ بیتس کردوو ئەنجامەکەی کەمکردەوە.

دواتر  پیدری لە خولەکی 90 توانی گۆڵی پێنجەم بکات و کۆتایی بە کەرنەڤاڵی گۆڵەکانی یانە کەتەلۆنیەکە بهێنێت و یاریەکە 5-2 بە سوودی یانەکەی بە کۆتا بهێنێت.

خاڵەکانی بەرشەلۆنە لە 7 یاریدا بووە 11 خاڵ و بە کاتی لە پلەی هەشتەم دەبینرێت.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this