فۆرێن پۆڵسی: هەڵبژاردنی بایدن لە بەرژەوەندی کوردی سوریادایە

0
335

SNN

گۆڤاری فۆرێن پۆڵس ئاشكرایدەكات، بوونی جۆو بایدن لە بەرژەوەندی کوردانی سوریا دەبێت، چونکە بێگومان پشتگیری لەوان دەكات.

گۆڤاری فۆرێن پۆڵسی بڵاویكردەوە، هەڵبژاردنی جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتەكان زیاتر لەبەرژەوەندیی كوردەكانی سوریایە، چونكە بایدن پێچەوانەی تڕەمپ وەفای بۆ هاوپەیمانەكانی ئەمەریكا هەیە.

ئەوەشی نوسیووە، پێشبینی دەکرێت بایدن درێژە بە پشتگیركردنی كوردانی سوریا بداتو لانیكەم بۆ پاراستنی ئەوان ژمارەیەك لە هێزەكانی ئەمەریكا لە باكووری سوریا دەهێڵێتەوە.

لای خۆشیەوە دارین خەلیفە توێژەری گروپی نێودەوڵەتی قەیران لەبارەی ئاستی پشتگیری كردنی دۆناڵد تڕەمپ لە كوردانی سوریا بە گۆڤارەكەی ڕاگەیاند، “دۆناڵد تڕەمپ دەیتوانی تەنها بە تویتەر پشتگیری وڵاتەكەی بۆ كوردانی سوریا نیشان بدات”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this