یانەیەکی ئینگلیزیی 3 یاریزانی تووشی کۆرۆنا دەبێت

0
643
برایتۆن

پۆل باربری سەرۆکی جێبەجێکاری یانەی برایتۆنی ئینگلیزیی کە یانەکەی لە ریزی یانە نایابەکانی ئینگلتەرا یاری دەکات، سێیەم یاریزانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت.

باربر بە تۆری هەواڵی سکای سپۆرتی راگەیاندووە،هەست بە دڵەڕاوکێ دەکەین کە دوێنێ سێیەم یاریزانی یانەکە تووشی کۆرۆنا بووە، هەرچەندە ئێمە لە ماوەی رابردوو بەشداری مەشقەکانمان نەکردووە.

پێشتر لە هەردو مانگی ئازار و نیسان 2 یاریزانی یانەی برایتۆن، توشی کۆرۆنا بوون، لە ئێستادا  ژمارەی توشبوون لەو یانەیە 3 یاریزانە بە بێ ئەوەی یانەکە ناوی یاریزانە تووشبووەکەی ئەم دواییە بڵاوبکاتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە خولی ئینگلتەرا 92 یاری ماوە تەواو ببێت و بەرپرسانی خولەکەش دەیانەوێت لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو یارییەکان دەستپێبکەنەوە.

پێشتریش لە لێدوانێکیدا سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی مانچستەرسیتی رایگەیاندبوو،  ژمارەیەک لە یاریزانان هەست بە ترس دەکەن  ئەگەر خولەکە دەستپێبکاتەوە، ئەمەش بەهۆی زۆربوونی ژمارەی توشبووان لە بەریتانیا.

یانەی برایتۆن لە پلەی 15ی خولی ئینگلتەرا دێت و 5 یاری لە یاریگای خۆی ماوە ئەنجامی بدات و 29 یاری کردووە و خاوەنی 29 خاڵە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this