“لە سنووری هەولێر ئێستا هیچ پاڵاوگەیەكەی نایاسایی نەماوە”

0
97

SNN- بڕیار محەمەد

قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر رایدەگەیەنێت دوای هەڵمەتەكانی لیژنەكانی قایمقامیەت لە ئێستادا هیچ پاوڵاگەیەكی نایاسایی نەماوە و لیژنەكانیش بەردەوامن لە كاری خۆیان و رۆژانە چاودێری شوێنەكان دەكەن بۆ رێگری كرد لە دووبارە كاركردنەوەی پاڵاوگە نایاساییەكان، دەستەی ژینگەش ئاماژە بەوە دەكەن، پاڵاوگە نایاساییەكان زیانی زۆریان هەبووە بۆ ژینگە و تەندروستیی هاووڵاتییان.

نەبەز عەبدول حەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە SNNی راگەیاند: دوای ئەوەی ژماریەك هەڵمەتی یەك لەدوای یەكمان بۆ راگرتنی پاڵاوگە نایاساییەكان لە سنووری شارەوانی هەولێر دەستپێكرد لە ئێستادا هیچ پاڵاوگەیەكەی نایاسایی لە سنووری شارەوانی هەولێر بوونی نەماوی و لیژنەكانیش بەردەوامن لە چاودێركردنی تەواوی ئەو شوێنانەی گومان دەكرا پاوڵاگەی نایاسایی تێدا دابندرێت.

وتیشی “هەر كاتێك هاووڵاتییان زانیاریان پێدابین لەسەرە هەر پاڵاوگەیەكی نایاسایی و زیانی بە ژینگەو مرۆڤ هەبێت ئێمە راستەخۆ پاوڵاگەكە دادەخین، هیوادارین هاووڵاتییانیش هاوكاریمان بن بۆ ئەوەی بتوانین پێكەوە كار بۆ نەهێشتنی یەكجاری پاوڵاگە نایاساییەكانی سنووری هەولێر بكەین”.

لای خۆشیەوە هەندرێن شێخ راغب، وتەبێژی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە باس بە ،SNNی راگەیاند: هەبوونی پاڵاوگە نایاساییەكان زیانی زۆر گەورەیان لە ژیان و تەندروستی خەڵك و ژینگەی ناوچەكان داوە، جگە لەوەش پاڵاوگە نایاساییەكان زیانی زۆریان گەیاندووە بە دەوورووبەری خۆیان و ئەو سنوورەی كاری تێدادەكەن. بەشێك لەو نەخۆشیانەی بڵاون و بەشێك لە تێكچوونی تەندروستیی خەڵكی ئەو ناوچانە، هۆكارەكەی بۆ ئەو پاڵاوگانە دەگەرێتەوە، ئەمانە پێمان دەڵێن كە زیانی زۆریان هەبووە بۆ ژینگە و تەندروستیی هاووڵاتییان.

پاڵاوگە نایاساییەكان هەر ئەو نەوتە دەپاڵێون كە لە كێڵگەكانی هەرێمی كوردستان دەردەهێندرێن و رۆژانە بە رێگەی نایاسایی بە تەنكەر پێیان دەگات، بەشی زۆری بەرهەمەكانیشیان گازە، كە ئەمیش بۆ كارپێكردنی مووەلیدە ئەهلییەكان بەكاردەهێندرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this