وەزیری گواستنەوە و گەیاندن چەند بڕیارێکی نوێی راگەیاند

0
377

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رایگەیاند: لە سبەینێوە کارکردنیان بە سیستەمی تاك و جووت كۆتایی پێدێت و پاسەكانی گواستنەوەش دەست بەكار دەبنەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 10ی ئایاری 2020، ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “بڕیارماندا بە هەڵوەشاندنەوەی كاركردنی تەكسی بە سیستمی تاك و جووت، لە بەیانییەوە بە شێوەی ئاسایی وەك سەردەمی بەر لە كۆرۆنا كار دەكەن”.

وتیشی: “لە سبەینێوە كاری مینی پاسەكانی گواستنەوەی هاوڵاتیان لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێم ئاسایی دەکرێتەوە، بەمەرجیێک کە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستییەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد: “داوایان لە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت کردووە نرخی خزمەتگوزارییەکانیان کەمبکەنەوە و بەشێک لە کۆمپانیاکانیش بەدەم داواکەمانەوە هاتوون”.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this