گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ  یەکشەممە 8/11/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
529
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  یەکشەممە (8/11/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • سەرسامی جواو فلیکس.
  • دوو گۆڵی پۆرتوگالیەکە لە یانەی قادش و یانەکەی 4-0 براوە دەبێت.
  • فلیکس یانەکەی سیمیۆنی بۆ پێشەنگی ریزبەندی سەردەخات.
  • مارکۆس لۆرێنتی و لویس سوارێز دوو گۆڵەکەی تر دەکەن و رۆخبلانکۆس ئاستێکی سەرسوڕهێنەر نیشان دەدات.
  • گۆڕانکاری لە ماڵی سپیپۆشەکان.
  • هازارد و کاسێمێرۆ بەهۆی کۆرۆناوە دووردەکەونەوە.
  • ڤینسیۆس لە پێکهاتەی سەرەکی دەبێت لەگەڵ بنزیمە بۆ یاری ئەمشەوی ڤالنسیاو ئۆدیگارد دەگەڕێتەوە بۆ لیستەکە.
  • ئانسۆ فاتی لە دەرەوەی یانەی بەرشەلۆنە دەبێت تا ساڵی 2021 و ئەستێرە لاوەکەی یانە کەتەلۆنیەکە بۆ ماوەی 3تا 5 مانگ دووردەکەوێتەوە.

ئاس:

  • رۆحی سەرکردە.
  • جواو فلیکس سەرەتا گۆڵ دەکات و کۆتایی بە گۆڵەکان دەهێنێت، توانیان 4-0 لە یانەی قادش ببەنەوە.
  • سوارێز و لۆرێنتی دوو گۆڵەکەی تر دەکەن و تیپەکەی سیمیۆنی بۆ پێشەنگ سەردەخەن.
  • گۆڕانکارییە لە ناکاوەکان،لەوانەیە ڤینسیۆس و مۆدریچ لە یاری ئەمشەو دژی ڤالنسیا لە یاریگای میستایا یاری بکەن،ئەمەش دوای تووشبوونی هازارد و کاسێمێرۆ بە کۆرۆنا.
  • لە یاری ریاڵ بیتس میسی دەدرەوشێتەوەو ئانسۆ فاتی تووشی پێکان دەبێت.
  • فاتی بۆ ماوەی 3 تا 5 مانگ دووردەکەوێتەوە.

سپۆرت:

  • سلڤادۆر میسی.
  • بەرشەلۆنە 5-2 ریاڵ بیتس.
  • ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە لە گێمی دووەم بەشداری کردوو گۆڕانکاری و شۆڕشی لە ئەنجامی یاریەکە کرد، توانی دوو گۆڵ بکات و بردنەوەیەکی پێویست بۆ یانەکەی بە دەست بهێنێت.
  • یانەی بەرشەلۆنە چەندین دەرفەتی لە دەستدا،یانەکە رووبەڕووی خراپی ئاستی بەرگری بووەوە.
  • بەرشەلۆنە فاتی بەهۆی پێکانەوە تا 2021 لە دەستدا.
  • ڤالنسیا رووبەڕووی ریاڵ مەدرید دەبێتەوە وهازارد و کاسێمێرۆ تووشی کۆرۆنا دەبن.
  • نادال بەرامبەر بە زیڤرێڤ لە قۆناغی پێش کۆتایی تێنسی پاریس دەدۆڕێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • گەڕانەوەی گۆڵ.
  • بەرشەلۆنە بردنەوەیەکی سارێژکەری بەرامبەر بە ریاڵ بیتس بە دەستهێنا بە ئەنجامی 5-2 و کومان گەڕایەوە بۆ رێگای سەرکەوتن.
  • میسی لە گێمی دووەم بەشداری کردوو توانی دوو گۆڵ بکات و یارمەتی گریزمانیش بدات.
  • هەروەها دیمبلی و پیدری گۆڵەکانی تر دەکەن.
  • فاتی لە ئەژنۆیدا تووشی پێکان دەبێت و بە لای کەمەوە ماوەی مانگێک دووردەکەوێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this