ئازربایجان کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەیەکی گرنگی لە هەرێمی قەرەباغ راگەیاند

0
304

SNN

ئیلهام علیف سەرۆکی ئازاربایجان رایگەیاند: کە سوپای وڵاتەکەی دەستیان بەسەر ناوچەی شوشەتی سەر بە هەرێمی نارگۆنۆ قەرەباغدا گرتووە.

علیف لە لێدوانێکی تەلەفیزیۆنیدا وتی” بەوپەڕی دڵخۆشی و سەرکەوتنەوە ئازادکردنی ناوچەی شوشەتی هەرێمی نارگۆنۆ قەرەباغ رادەگەیەنم، دووچاری چەندین شەری قورس و سەخت بووینەوە بەڵام دواجار توانیمان ناوچەی شوشەت ئازاد بکەیت”.

شاری شوشەت یاخود شوشتی ناوچەیەکی سیاسی و مێژوویەو کەلتووری نێوان ئازاربیجان و ئەرمینیایە، دوای ناکۆکییەکی زۆر و چەند هەفتەیەک لە شەری قورس دواجار ئازاربایجان توانی دەستبەسەر ئەو شارەدا بگرێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this