لە فێستیڤاڵی ژیان 50 تەن هەنار فرۆشراوە

0
339

SNN- هەڵکەوت سەروەت

پاش تەواوبوونی فێستیڤاڵی ژیان بۆ بەبازاڕکردن و ساغبوونەوەی بەرهەمە ناوخۆییەکان کە لە پارکی ئازادی بەڕێوەچوو ئەو فێستیڤاڵە سوودێکی زۆری بە هاووڵاتییان و خاوەن کارەکان گەیاند.

ئیحسان جەمال سەرپەرشتیاری کۆمپانیای (شارپ لاین) لە لێدوانێکدا بە ‌SNNی راگەیاند: فێستیڤاڵەکە ئامانجەکانی خۆی بەزیادەوە پێکاوە، وەڵامدانەوەیەکی باشی هەبوو لەلایەن هاووڵاتییانەوە.

وتیشی “لەم فێستیڤاڵە 50 تەن هەنار فرۆشراوە و فرۆشی هەموو فیستیڤاڵەکەش زیاتر لە 220 هەزار دولار بووە”.

فێستیڤاڵی ژیان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە پارکی ئازادی سلێمانی بەردەوام بوو، سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکەش بڕیاریانداوا بۆ ساڵی داهاتوو کارەکەیان فراوانتر بکەن تا زۆرترین خاوەن کار بەشداری تێدا بکەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this