“راگرتنی دانیشتنی پەرلەمان بۆ 15 رۆژ بەمانای پشووی پەرلەمان نایەت”

0
245
دانیشتنێکى پەرلەمانی کوردستان | فۆتۆ: نووسینگەى راگەیاندنى پەرلەمان

SNNـ بڕیار محەمەد

بەرپرسی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان ڕوولەهەڵکشانە، پەرلەمانی کوردستان بەمەبەستی خۆپارێزی بڕیاریدا بۆ ماوەی 15 ڕۆژ تەنیا دانیشتنەکان ڕاگرێت، بەڵام کاری لیژنەکان بەردەوامیان دەبێت.

سامان ئەحمەد ، بەرپرسی ڕاگەیاندی پەرلەمانی  کوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ڕاگرتنی دانیشتنی پەرلەمان بۆ ماوەی 15 ڕۆژ، مانای پشووی پەرلەمان نییە، بەڵکو ڕۆژانە لیژنەکانی پەرلەمان زۆر چالاکانە لە بەدواداچوون و کۆبوونەوەکانی خۆیان بەردەوامن، راگرتی دانیشتنەکانیش تەنها بۆ مەبەستی خۆپارێزییە.

وتیشی: تائێستا زیاتر لە 30 پەرلەمانتار و فەرمانبەری پەرلەمانی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش بەشێکیان چاکبوونەتەوە و بەشێکی تریشیان هێشتا لەژێر چارەسەری پزیشکیدان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this