ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید بە چوار گۆڵ دۆڕا

0
375
یانەی ڤالنسیا

SNN Sport

لە خولی ئیسپانیا و لە هەفتەی نۆیەم، یانەی ریاڵ مەدرید بووە میوانی شەمشەمەکوێرەکانی یانەی ڤالنسیاو  لە ئەنجامدا یاریەکەی 4-1 پێدۆڕاند.

یاریەکە لە یاریگای میستایا ئەنجامدرا،سەرەتا لە خولەکی 23 کەریم بنزیمە گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی شاهانە کرد، بەڵام لە خولەکی 35 سێرجیۆ سۆلێر توانی ئەنجامەکە بۆ شەمشەمەکوێرەکان بە لێدانی سزا یەکسان بکاتەوە.

لە خولەکی 45+1 رافایل ڤاران گۆڵی لە خۆیان کردوو ڤالنسیای 2-1 پێشخست.

دواتر جارێکی تر سێرجیۆ سۆلێر توانی گۆڵێکی تر بە لێدانی سزا لە یانەی ریاڵ مەدرید بکات و ئەنجامەکە بکاتە 3-1.

لە خولەکی 63 سێرجیۆ سۆلێر گەیشتەوە گۆڵی ریاڵ مەدرید، ئەمجارەش توانی گۆڵێکی تر بە لێدانی سزا بکات و ئەنجامەکە بکاتە 4-1.

لە کۆتایدا یانەی شاهانە 4-1 دۆڕاو تووشی دووەم شکست لەم وەرزەی لالیگا بووەوەو بە 16خاڵ لە پلەی چوارەم دەبینرێت.

هەرچی یانەی ڤالنسیایە بە کۆکردنەوەی 11 خاڵ لە پلەی نۆیەم دێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this