ئه‌مڕۆ یه‌كێتى و پارتى له‌سه‌ر ئاستى باڵا كۆده‌بنه‌وه‌

0
230

SNN
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كێتيى نیشتمانيى كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى باڵا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌ تێیدا بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان و نێچیرڤان بارزانى، جێگرى سه‌رۆكى پارتى سه‌رپه‌رشتى ده‌كه‌ن.

بڕیار محه‌مه‌د، په‌یامنێرى SNN له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند: “كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى نێوان یه‌كێتى و پارتى له‌سه‌ر ئاستى باڵایه‌ و له‌ بیناى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ئه‌نجامده‌درێت، هه‌ریه‌كه‌ له‌ بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان و نێچیرڤان بارزانى، جێگرى سه‌رۆكى پارتى به‌شدارى ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى به‌شداریكردنى ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى هه‌ردولا”.

وتیشى: “له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێى رێككه‌وتنى نێوان یه‌كێتى و پارتى ده‌كرێت تایبه‌ت به‌ پێكهێنانى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى پرسى هه‌ڵبژاردنه‌كان و دۆخى دارایی هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌و دوو حزبه‌”.

رۆژى سێشه‌ممه‌ 11ى ئاب، وه‌فدى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ هاوینه‌هه‌وارى دوكان كۆبوونه‌وه‌، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ پاش ئه‌و زنجیره‌ كۆبوونه‌وانه‌ هات كه‌ بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان پێش جه‌ژنى قوربان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ شارى هه‌ولێر ئه‌نجامیدان.

پێشتر ئارى هه‌رسین، كادیرى باڵاى پارتى دیموكراتى كوردستان و په‌رله‌مانتارى پێشووى ئه‌و حزبه له‌باره‌ى گرنگى كۆبوونه‌وه‌كانى نێوان پارتى و یه‌كێتى به‌ SNNى راگه‌یاند: “هەركات نێوانى ئێمە و یەكێتی باش بێت، دۆخی هەرێمی كوردستانیش باش دەبێت، ئه‌م دانووستانه‌ش گرنگى خۆى هه‌یه‌، چونكه‌ واده‌كات ئێمه‌ و یه‌كێتى راستگۆ بین لەگەڵ یەكتردا، نەوه‌ك مانگێك قسە بكەین و دوو مانگ لەیەك دوور بكەوینەوە”.

وتیشى: “ده‌ستخۆشیم هه‌یه‌ بۆ بافڵ تاڵه‌بانى، كوڕى سه‌رۆك مام جەلال كه‌ وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كى گه‌نج ئه‌و رۆڵه‌ ده‌بینێت، لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم لەڕووی مووچە، گەندەڵی، تەندروستی و رێگاوبان دڵنیاشم ئەم هەنگاوەی كاك بافڵ ئەنجامی باشی دەبێت و بە ئاراستەیەكی زۆر باش هەنگاو دەنێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this