ئەمڕۆ یەكێتی و پارتی گفتوگۆ لەسەر چی دەكەن؟

0
440

SNN-عەلی حەمە سەعید
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى نێوان یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى باڵا ده‌ستیپێكرد، ئەندامێكى مەكتەبی سیاسی یەكێتيی نيشتمانيی كوردستانیش ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ و ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ى كه‌ تاوتوێده‌كرێن ئاشكرا ده‌كات.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نيشتمانیی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆى نێوان ئێمە و پارتی كۆبوونەوەیەكی گرنگە بە تایبەت كە كوردستان و عێراق و ناوچەكەش بە دۆخێكی ناسەقامگیردا تێدەپەڕێت، بۆیە بە پێویست زاندرا لەسەر ئاستی باڵا ئەمڕۆ هەردوولامان كۆببینەوە”.

وتیشى: “ئەوەی ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەكەماندا لەگەڵ پارتی دیموكراتى كوردستان گفتوگۆی لەسەر دەكەین زۆر شت لەخۆدەگرێت، بابەتی پرسی حكومەت و بەشداری ئێمە، هاوكات بابەتی لامەركەزی و بارودۆخی ئابووری هەرێم، بارودۆخی ئەمنی هەرێمیش یەكێكی دیكە دەبێت لە تەوەرەكانی گفتوگۆی ناو كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ”.

رۆژى سێشه‌ممه‌ 11ى ئاب، وه‌فدى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ هاوینه‌هه‌وارى دوكان كۆبوونه‌وه‌، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ پاش ئه‌و زنجیره‌ كۆبوونه‌وانه‌ هات كه‌ بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان پێش جه‌ژنى قوربان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ شارى هه‌ولێر ئه‌نجامیدان.

پێشتر ئارى هه‌رسین، كادیرى باڵاى پارتى دیموكراتى كوردستان و په‌رله‌مانتارى پێشووى ئه‌و حزبه له‌باره‌ى گرنگى كۆبوونه‌وه‌كانى نێوان پارتى و یه‌كێتى به‌ SNNى راگه‌یاند: “هەركات نێوانى ئێمە و یەكێتی باش بێت، دۆخی هەرێمی كوردستانیش باش دەبێت، ئه‌م دانووستانه‌ش گرنگى خۆى هه‌یه‌، چونكه‌ واده‌كات ئێمه‌ و یه‌كێتى راستگۆ بین لەگەڵ یەكتردا، نەوه‌ك مانگێك قسە بكەین و دوو مانگ لەیەك دوور بكەوینەوە”.

وتیشى: “ده‌ستخۆشیم هه‌یه‌ بۆ بافڵ تاڵه‌بانى، كوڕى سه‌رۆك مام جەلال كه‌ وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كى گه‌نج ئه‌و رۆڵه‌ ده‌بینێت، لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم لەڕووی مووچە، گەندەڵی، تەندروستی و رێگاوبان دڵنیاشم ئەم هەنگاوەی كاك بافڵ ئەنجامی باشی دەبێت و بە ئاراستەیەكی زۆر باش هەنگاو دەنێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this