10 رۆژ پێش واده‌ی خۆی د‌روێنەی‌ گه‌نم له‌ كه‌ركوك ده‌ستیپێكرد

0
273

لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی کەرکوک، 10‌ رۆژ پێش واده‌ی خۆی دروێنه‌ی گه‌نم له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد.

زوهێر عه‌لی به‌ڕێوبه‌ری كشتوكاڵی كه‌ركوك به‌ SNNی راگه‌یاند: ده‌ستپێكردنی دروێنه‌ له‌پێش وه‌ختی دروێنه‌دا به‌هۆی ته‌رزه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوه‌ كه‌ زیانی له‌ به‌رهه‌می جوتیاران داوه‌ و به‌شێكی سوتاندوه‌، هاوكات ترسیشه‌ له‌سوتاندن.

به‌ڕێوبه‌ری كشتوكاڵی كه‌ركوك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ ساڵی رابردوو له‌ سنوری پارێزگاكه‌ شەش هه‌زار و 211 دۆنم زه‌وی سوتاوه‌، بۆ ئه‌مساڵیش ملیۆنێك دۆنم به‌رهه‌می دانه‌وێڵه‌ چێندراوه‌ و ئاماده‌كاری ته‌واو كراوه‌ له‌لایه‌ن سایلۆكانه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی.

چەند رۆژێک لەمەوبەر شەپۆلێکی باران و تەرزە رووی لە چەند ناوچەیەکی کەرکوک و نەینەوا کرد،  بەهۆیەوە تەنیا لە شاری کەرکوک نزیکەی سێ هەزار دۆنمی دانەوێڵەی جوتیاران زیانی بەرکەوت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this