“هەندێك گرفت رووبەڕووی پرۆژەی 100 مەتری سلێمانی بووەتەوە”

0
1218

عەلى حەمە سەعید-SNN

سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات بەدواداچوون بۆ كارەكانی پرۆژەی شەقامی ئۆتۆبانی بابان كردووە دەركەوتووەكە هەندێك ئاستەنگ و بەربەست لە بەردەم تەواوكردنی پرۆژەكەدا دروستبوون، كە دەبێت بەزوویی چارەسەر بكرێن.

رێكەوت محەمە، سەرۆكی فراكسیۆنی یەکێتى لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ كارەكانی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی چەند جارێك سەردانی ئەو پرۆژەیەمان كردووە، ئەوەی تێبینمان كردووە كۆمپانیای جێبەجێكار بە باشی دەستیان بە كاركردن كردووە و كاری باشیان ئەنجامداوە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پرۆژەكە چەند ئاستەنگێكی هاتووەتە بەردەم.

ئاماژەی بەوەشكرد، گرنگترین ئەو كێشانەی رووبەڕووی پرۆژەكە بووەتەوە ئەوەیە كە ئەو جووتیارانەی زەوییەكانیان بەر پرۆژەكە دەكەوێت تا ئێستا قەرەبوونەكراونەتەوە، هاوكات لە ناوچەی تانجەرۆش دروستكردنی باخ و خانوو دامەزراندنی چەند كارگەیەك لە سنووری پرۆژەكەدا گرفتێكی دیكەی بۆ پرۆژەكە دروستكردووە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی هەندێك كێشەی ئیداری و ڕۆتینانی ناو پرۆژەكەش هێشتا تەواو نەبوون.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەکێتى لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لەڕێگەی خۆمانەوە وەك ئەنجوومەنی پارێزگا داوامان كردووە كە لەپێناو چارەسەكردنی كێشەكان و نەوەستانی پرۆژەكە، لەڕێگەی فەرمانگە پەیوەندیدارەكانەوە كێشەكان بەزوویی چارەسەر بكرێن و هاوكات وەرزی باران بارینیش لەوانەیە كێشە بۆ بەردەوامی كاركردن لە پرۆژەكەدا دروست بكات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this