بۆریس جۆنسۆن ” ناتوانین بەتەواوەتی پشت بەهەواڵی سەرکەوتنی ڤاکسینەکە ببەستین”

0
333
بۆریس جۆنسن، سه‌رۆكوه‌زیرانى به‌ریتانیا | فۆتۆ: CNN

SNN

بۆریس جۆنسۆن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە گۆنگەرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ناتوانین بەتەواوەتی پشت بەهەواڵی سەرکەوتنی ڤاکسینەکە ببەستین و لەهەنگاوەکانی خۆمان ساردببیتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد هەواڵی سەرکەوتنی ڤاکسینەکە و کاریگەری بەڕێژەی لەسەدا 90 هەواڵێکی باشە، بەڵام پێویستە چاوەڕێ بین بزانین ئەم ڤاکسینە تاچەند لەئاستی ئەو چاوەڕوانییەدایە کە باسیدەکرێت یان نا، گەورەترین هەڵە ئەوەیە دەستبەرداری چارەسەرەکەی خۆمان ببین و دوای هەواڵی سەرکەوتنی ڤاکسینێکی دیکە بکەوین.

کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی بەهاوکاری بایۆ تەکنۆلۆجی ئەڵمانی سەرکەوتنیان لەقۆناغی سێیەمی تاقیکردنەوەی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا راگەیاند و ئاشکرایانکرد، ڤاکسینەکەیان لەسەدا 90 کاریگەرە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this