گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 10/11/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ سێشەممە (10/11/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- لە مانگی ئازاردا دەتبینمەوە.
- بەهۆی نەشتەرگەری لە ئەژنۆیدا، فاتی 30 یاری لە دەست دەدات و لەوانەیە بۆ یاری چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان ئامادە بێت.
- تا یاری ڤالنسیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە لە 30 تشرینی دووەمەوە لە ساڵی 2019، هیچ لێدانێکی سزای دژی ئەژمار نەکراوە.
ئاس:
- زەنگی ئاگادارکردنەوە.
- ڤاڵڤێردی تووشی پێکان دەبێت و ماوەی مانگێک دووردەکەوێتەوە.
- هەروەها بنزیمەش تووشی پێکان بووەو ئەمەش قەیرانەکان لە یانەی شاهانە زیاد دەکەن.
- یانەکە لە 11 یاریدا تەنیا 6 یاری براوە بووە.
- یانەکە لە دوای تەواوبوونی یارییەکانی فیفا لەم هەفتە، بەرامبەر بە ڤیاریاڵ، ئینتەر، شاختار، سڤییاو ئیبار یاری دەکات.
مارکا:
- لالیگا: دەرزییەکی پۆزەتیڤی.
- هەواڵەکان باس لەوە دەکەن لە ساڵی 2021 وەرزش دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.
- لە لالیگا دەتوانرێت لە ئێستادا پێش کۆتایی ئەم وەرزە، بەشێک لە هاندەرانی ئامادەی یارییەکان ببێت.
- کومان گلۆپی سەوز بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێک لە مانگی یەکی داهاتوو هەڵدەکات و راهێنەرە هۆڵەندییەکە متمانەی بە ممفیس دیپای هێرشبەری یانەی لیۆن هەیە.
- هەنگاوێک بۆ پێشەوە لەگەڵ ئۆدیگارد.
- زیدان ڤاڵڤێردی بە لای کەمەوە بۆ ماوەی مانگێک لە دەست دەدات،بەڵام ئۆدیگارد بە سەرەکی لە هێڵی ناوەند یاری پێ دەکات.
سپۆرت:
- زیدان و گۆشەیەک.
- فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە دوای دوو شکست لە خولی ئیسپانیاو یەک بردنەوە لە خولی یانە پاڵەوانەکان،گومانی لە زیدانی فەرەنسی هەیە.
- زینەدین زیدان لەسەر پەتەکەیەو رەنگە بەردەوام نەبێت لە یانەی ریاڵ مەدرید، ئەمەش بەهۆی نەبوونی متمانە بە پرۆژەکەی.
- یانەی ریاڵ مەدرید ڤاڵڤێردی بۆ مانگێک لە دەست دەدات.
- ئانسۆ فاتی 4 مانگ لە دەرەوەی یانەی بەرشەلۆنەیە، ئەمەش پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە ئەژنۆیدا.
- دیپای لیۆن جێدەهێڵێت و ئەم یاریزانە لە لایەن یانەی بەرشەلۆنە گرنگی پێدەدرێت.
- ئۆسکار گارسیای راهێنەری سەلتاڤیگۆ دووردەخرێتەوەو ئەمەش دەبێتە یەکەم راهێنەری دوورخراوە لە لالیگا.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17
2020 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی