88 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ عێراق راگه‌یه‌نران

0
247
رشاندنى مزگه‌وتێك به‌ ده‌رمانى دژه‌ ڤایرۆس | فۆتۆ: Reuters

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق رایگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامى پشكنینه‌كاندا له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا 88 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به‌ كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون كه‌ زۆرینه‌یان له‌ به‌غدا-ن.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاشكرایكردووه‌، “88 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركراون به‌مشێوه‌یه‌: 66 حاڵه‌ت له‌ به‌غدا، 11 حاڵه‌ت له‌ میسان، هه‌شت حاڵه‌ت له‌ به‌سره‌، یه‌ك حاڵه‌ت له‌ دیاله‌، دوو حاڵه‌ت له‌ زیقار”.

له‌باره‌ى حاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه‌ و مردنه‌وه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “32 كه‌س له‌ سه‌رتاسه‌رى عێراق چاكبوونه‌ته‌وه‌ به‌مشێوه‌یه‌: 23 كه‌س له‌ به‌غدا، پێنج كه‌س له‌ به‌سره‌، یه‌ك كه‌س له‌ كه‌ربه‌لا، سێ كه‌س له‌ دهۆك، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ دوو كه‌س له‌ به‌غدا به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ “.

به‌گوێره‌ى ئاماره‌كان، تا ئێستا له‌ عێراق 2 هه‌زار و 767 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه‌ بوون، 109 كه‌س به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و هه‌زار و 734 كه‌س به‌ته‌واوه‌تى چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 924 كه‌یسى چالاك له‌ نه‌خۆشخانه‌كان بوونى هه‌یه‌.

بەشی بکە لە
تاگەکانعێراق
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this